خانەقینییەكان سەنگاویان ناچاركرد داوای لێبووردن بكات

:: PM:05:26:25/05/2019 ‌
دوای ئەوەی مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان خانەقینییەكانی بە "جاش" ناوبردبوو ئەو قسەیە نیگەرانی خانەقینییەكانی لێ كەوتەوە و بڕیار درا سكاڵا لەسەر سەنگاوی تۆمار بكرێ‌، بەڵام ئەمڕۆ ئەو بەپرسەی یەكێتی سەردانی ناوچەكەی كردووە و داوی لێبووردنی كردووە.

لەبارەی ئاڵۆزییە تەناهییەكانی سنووری خانەقین مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە چەند رۆژی ڕابردوو سەرباری تۆمەتباركردنی حەشدی شەعبی، بەڵام خانەقینییەكانیشی بە "جاش" زانیبوو كە هاوكاری ئەو هێزانە دەكەن. 

سەلام عەبدوڵا چالاكی مەدەنی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لەبەرانبەر قسەكای مەحموود سەنگاوی سكاڵای یاسایمان تۆمار دەكرد ئەگەر داوای لێبووردنی نەكردبووایە.

دووپاتی لەوەیش كردەوە كە سەنگاوی ئەمڕۆ سەردانی ناوچەكەی كردووە و لەسەر ئەو قسەی كردبووی داوای لێبووردنی كردووە.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم