خواردنی دەرەوە ئەو زیانانەی هەیە

:: PM:05:17:01/06/2019 ‌

هەموومان دەزانین كە خۆراكە ئامادەكراوەكان هەرزانترن و ئاسانترن بۆ كاتی پێویست، بەڵام زۆر خواردنی كاردانەوەی تەندروستی لێدەكەوێتەوە. لێرەدا باس لەو زیانانە دەكەین كە تووشی لەش دەبن ئەگەر بۆ ماوەیی یەك هەفتە خۆراكی ئامادەكراو بخورێت.

یەكەم: كێشی لەش زیاد دەكات، زۆربەی خۆراكە دەستكاریكراوەكان پڕن لە شەكر لەگەڵ كاربۆهیدرات و چەوری پاشان چەندان پێكهاتەی تر كە كێشی لەش زیاد دەكەن. ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش بە شێوەیەكی ناتەندروست. ئەگەر بتەوێت كێشت زیاد نەكات پێویستە بەردەوام وەرزش بكرێت .

دووەم: شەكری خوێن زیاد دەكات، زۆركات زیادبوونی كێش وخۆراكی ناتەندروست هۆكارێكن بۆ بەرزبوونەوەی شەكری خوێن. هەروەها بەرزبوونەوەی شەكری خوێن هۆكارێكە بۆ دروستبوونی شەكرەی جۆری دووەمی تا ئێستە هیچ دەرمانێك نییە كە شەكرەی جۆری دووەمی چارەسەر بكات، بۆیە باشتر وایە خۆت بەدوور بگرین لە خۆراكە دەستكاریكراوەكان.

سێیەم: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زۆر بەكارهێنانی خۆراكە دەستكاریكراوەكان برێكی زۆر سۆدیۆمی تێدایە كە دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی ئاو لە لەشدا و زیادبوونی قەبارەی خوێن، بۆیە ئەو خۆراكانەی كە برێكی زۆر سۆدیۆمی تێدایە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ئەگەر پەستانی خوێن بەرز بێت مەترسی لەسەر نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی جەڵتە و چەندان نەخۆشی تر.

چوارەم: زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، یەكێك لە زیانەكانی خۆراكە دەستكاریكراوەكان ئەوەیە كە كار لە تەندروستی لەش دەكات، چونكە هیچ ریشاڵێكی خۆراكی تێدا نیە.
پێنجەم: مەترسی شێرپەنجە زیاد دەكات، جگە لە شێرپەنجەی كۆڵۆن، چەندان جۆری تری شێرپەنجە هەن كە تووشی لەش دەبن بەهۆی خۆراكە دەستكاریكراوەكانی رۆژانەوە، زانایان دەڵێن خۆراكی دەستكاریكراو پێكهاتەی دەستكرد و كیمیایی تێدایە كە مەترسی شێرپەنجە جۆراوجۆرەكان زیاد دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد