به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ڕای گه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووى حوزه‌یران، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 34 ساڵ له كاتی یاری ئاسندا گیانی له‌ده‌ستده‌دا، به‌مه‌به‌ستی زانینى هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی، ته‌رمه‌كه به‌ڕێكرا بۆ شارى سلێمانی.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕای گه‌یاندووه، كه‌وا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌عات حه‌وتى ئێواره ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (ت. ر. ع) له ڕه‌گه‌زی نێر، له دایكبووی ساڵی 1985 دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی كاره‌با له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
پۆلیس ده‌ڵێت، "به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ى هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی، ته‌رمه‌كه به‌ڕێكرا بۆ شارى سلێمانی، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان هێناوه‌ته نه‌خۆشخانه له هۆڵێكی وه‌رزشی سه‌رقاڵی یاری ئاسن بووه، به‌ڵام له‌كاتی یاریكردن ده‌ستبه‌جێ كه‌وتووه به زه‌ویدا و گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو، "به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕۆژوو بووه و دوای نان خواردن چووه‌ته هۆڵی وه‌رزشی بۆ یاری ئاسن، سكاڵاشیان له‌سه‌ر كه‌س نییه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌یش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یش به‌رده‌وامه".