هونه‌رمه‌ند دیلان هونه‌ر بڕیاره به‌منزیكانه نوێترین ڤیدیۆ كلیپی بڵاو بكاته‌وه كه گۆرانییه‌كی شاده و ده‌یكات به جه‌ژنانه بۆ گوێگرانی.
دیلان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌باره‌ی به‌رهه‌مه تازه‌كه‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، میلۆدی و تێكستی ئه‌م گۆرانییه فۆلكلۆره و له‌لایه‌ن مازیار فایه‌قه‌وه ده‌ستكاری كراوه، هه‌روه‌ها كاری وێنه‌گرتنی له‌لایه‌ن ئارام سه‌رداره‌وه بۆ كراوه و كاری ده‌نگی و ده‌رهێنانی له ڤینۆ پرۆده‌كشنه‌وه بۆ ئه‌نجام دراوه، وا بڕیاره له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا بڵاوی بكه‌ینه‌وه".
دیلان هونه‌ر له ساڵی 1993 له سلێمانی له‌دایك بووه و په‌یمانگا‌ی كۆمپیوته‌ری ته‌واو كردووه، له ساڵی 2009 بۆ یه‌كه‌م جار له فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌كان به‌شداری كردووه، دواتر ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه، له سه‌ره‌تادا گۆرانی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كۆنی گوتووه‌ته‌وه، چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.