چۆن گوێیەكانت لە مەترسی نابیستی دەپارێزیت

:: PM:12:29:09/01/2017 ‌

خراپبوونی توانای بیستن ڕووبەڕووی زۆرێك لە گەنجان و كەسانی بە تەمەن دەبێتەوە و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی توانای بیستن و كاریگەری زۆر ناخۆشی بۆ مرۆڤ دەبێت، كاتێك بە ئاسایی گوێی لە دەنگ نابێ و وردە وردەش ئەم كێشەیە گەورەتر و خراپتر دەبێت.

ئەگەر تۆ بە قورسی لە گفتوگۆی تەلەفۆنی دەگەیت یان لەو كاتانەی كۆ بوونەتەوە لە شوێنێك گفتوگۆ دەكەن و تۆ بە گرانی تێدەگەیت، ئەو كێشەیە دەتوانرێ چارەسەر بكرێ، بەر لەوەی ببێتە هۆی ئەوەی بەیەكجاری تووشی نابیستی ببیت.

گرنگترین ئەو هۆكارانەی وا دەكەن گوێیەكانت لە تووشبوون بە نابیستی بپارێزی، بریتین لەمانەی خوارەوە.

یەكەم: پاككردنەوەی گوێیەكانت لە شەمێی ناو گوێ، ئەو مادە زەردەی كە لە نێو گوێیەكانت بوونی هەیە، كارێكی ئاسایین و كۆبوونەوەی لە نێو گوێدا ڕەنگە ببێتە هۆی كێشە بۆ گوێیەكانت، بۆیە پزیشكان رێنوێنیمان دەكەن كە كاتێك هەست بەوە دەكەن شەمێی گوێ زۆر زیادی كردووە، پێویستە گوێچكەكانتان لەو مادە زەردە پاك بكەنەوە، دەتوانن بە بەكارهێنانی بیرۆكسیدی هایدرۆجین ئەم كارە بكەن كە ئەمه ئاوی ئۆكسجینیشی پێ دەگوترێ و بە ئاسانی گوێیەكانت پاك دەكاتەوە لەو مادەیە.

دووەم: ئازاری گوێیەكانت فەرامۆش مەكە، كاتێك هەستت كرد گوێیەكانت ئازاریان هەیە و تووشی هەوكردن بوون، پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەیت تا هۆكارەكەی بە ڕوونی بزانێت، چونكە بە چارەسەركردنی بە شێوەیەكی كاتی ڕەنگە دواتر نابیستی لێ بكەوێتەوە، پێویستە ئەوەش بزانن، هەندێ دەرمانی تایبەت بە میزەڕۆ و دژە زیندەوەرە دەبنە هۆی ئەوەی هەست بە ئازار و كێشە لە گوێیەكانتان بكەن.

سێیەم: دەرهێنانی شلەی كۆبووەوە لە گوێی ناوەڕاست، زۆرجار لە دەستدانی توانای بیستن بەهۆی زۆری كۆبوونەوەی شلەیە لە گوێی ناوەڕاست، پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت، تا لە ڕێی لوولەی بچووك و ئامێری تایبەتەوە ئەو شلە زۆر و كۆبووەوەی نێو گوێی ناوەڕاست دەربهێنرێت.

چوارەم: بەكارهێنانی هێدفۆن بە بەردەوامی، توێژینەوەكان سەلماندوویانە كە بەكارهێنانی بەردەوامی بڵندگۆی گوێچكەكان بە دەنگێكی بەرز كە زیاتر بێ 60%، توانای دەنگی ئامێرەكان و بۆ ماوەی سەعاتێك ڕۆژانە ئەم كارە بكەن، ئەوا ئەگەری لە دەستدانی توانای بیستن زۆر بەهێز دەكات، بۆیە پزیشكان ڕێنوێنیمان دەكەن كە دوور بكەوینەوە لە بەكارهێنانی ئەو جۆرە بڵندگۆیانە و ڕۆژانەش دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی بڵندگۆكان.

سەرچاوە/العربیە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د