پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ پله‌كانی گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتبووه 44 پله‌ی سیلیزی، جارێكی تر داده‌به‌زێ و به‌رزترین ئاستی 39 پله ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسیی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م و سبه‌ی پێنجشه‌م له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان دۆخی كه‌شوهه‌وا جێگیر ده‌بێت و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێ په‌ڵه‌هه‌وری جیا به‌دیار ده‌كه‌ون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پله‌كانی گه‌رما له نێوان 21 تا 40 پله‌ی سیلیزی ده‌بن، سبه‌ی پێنجشه‌م له نێوان 21 تا 39 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.