ڕاگه‌یاندنی واده‌ی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی شه‌وانه له سعوودیه، هه‌رایه‌كی زۆر و مشتومڕی له‌ناو وڵاته‌كه‌دا دروست كردووه و له نێوان پشتیوانان و دژبه‌راندا دوو سه‌نگه‌ری توندی دژ به یه‌ك دروست بووه.
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌م (13ی حوزه‌یران) له شاری جده، لقێكی یانه‌ی شه‌وانی "وایت"ی جیهانی بكرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره یاسایی و ڕێپێدانهكانی ته‌واو كرد و شوێنه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی ستانداردی كۆمپانیاكه دروست كراوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م دیسكۆیهی سعوودیه جیا ده‌كاته‌وه، به ئاشكرا خواردنه‌وه‌ی كهوولی تێدا دانانرێ، به‌ڵام به هه‌مانشێوه‌ی یانه شه‌وانه‌كانی تر، تێكه‌ڵه و دیسكۆی لێ ده‌كرێ و له سه‌عات 10ی شه‌و بۆ سێی به‌یانیی كراوه ده‌بێت. به‌ڵام بۆ به‌شی باڕه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌یه خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ بچنه ژووره‌وه. ئه‌وه‌ی ڕوون نییه، ئایا له‌و باڕه چی ده‌فرۆشرێ ئه‌گه‌ر خواردنی كهوولی لێ نه‌فرۆشرێ، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی خواردنه‌وه‌ی كهوولییه، ته‌نیا بۆ نه‌هێشتنی ده‌نگی ڕه‌خنه‌گران گوترابێت.
وێڕای ئه‌وه‌ش كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كهوولی تێدا نییه، هێشتا له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینییه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی توند به‌رز بووه‌ته‌وه.
هاشتاگێك له‌ژێر ناونیشانی #دیسكو_فی_جده" له تویته‌ر په‌ره‌ی سه‌ندووه و چه‌ندان بۆچوونی جیاوازی له‌ژێردا بڵاو بووه‌ته‌وه.