بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بۆ یه‌كه‌م جار له ته‌مه‌نى هونه‌ریدا هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژی ناسراوی سووری جۆرج وسوف بێته كوردستان و ئه‌وه‌یشى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام ئاشكرا كردووه كه نوێترین كارى ئه‌نجامدانى كۆنسێرتێك ده‌بێت له شارى هه‌ولێر.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له ڕێكلامه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه تێدا هاتووه، كۆنسێرته‌كه له شارى هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت له 19ى ته‌مووز، له‌لایه‌ن كۆمپانیاى هاوهیڤ سه‌رپه‌رشتى كاره‌كانى ده‌كرێت.
جۆرج وسوف له دایك بووی ساڵی 1961، خه‌ڵكی سووریایه و له پایته‌خی ئه‌و وڵاته‌یش له دایك بووه، ئاینی مه‌سیحیه، له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نییه‌وه به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه ناوبانگی په‌یدا كردووه و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، هاوسه‌رگیری كردووه و باوكی سێ منداڵه.
له ساڵی 2011 تووشی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه به‌شێكی له‌شی ده‌وه‌ستێت له كاركردن، سێ ساڵ به ته‌واوی له هونه‌ر دابڕاوه، هاوڕێی دێرینی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئێستای سووریایه، نابراو چه‌ند ملیاردێرێكی سعوودی و قه‌ته‌ڕی و ئیماڕاتی له‌به‌ر خۆشه‌ویستیان وه‌ك هه‌وادارێك به‌رده‌وام خه‌رجی ژیانی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به‌و هۆیه‌وه یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نترین هونه‌مه‌رنده عه‌ره‌به‌كان.