توركیا كۆمه‌ڵێك بنكه‌ى سه‌ربازى له ئیدلب داناوه، هه‌ر چه‌نده ئه‌م بنكانه به ناوى چاودێرى سه‌ربازى دانراون، كه‌چى خه‌ریكه ئێسته له نێوان توركیا و سووریا ده‌بێت به ناوه‌ندێك بۆ پێكدادانى هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د و هێزه‌كانى توركیا.
له‌دواى هه‌ڵگیرسانى ته‌نگژه‌ى سووریا توركیا چووه‌ته ناو كێشه‌كانى ئه‌م وڵاته‌وه، به تایبه‌تى له به‌شى باكورى ئه‌م وڵاته، به پاساوى ئه‌وه‌ى هێزه كوردییه‌كانى سووریا هه‌ڕه‌شه له سنووره‌كانى توركیا ده‌كه‌ن، ئه‌م پاساوه‌ى توركیایش تا ڕاده‌یه‌ك قبوڵ كراوه، چ له لایه‌ن رووسیا و ئێرانه‌وه كه هاوشێوه‌ى توركیا چوونه‌ته ناو شه‌ڕى سووریا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى توركیا ئه‌وان پاڵپشتى مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایش به هه‌مان شێوه‌ى رووسیا پاساوه‌كه‌ى توركیاى قبوڵ كردووه.
ئه‌مه‌یش واى كردووه، به رێككه‌وتنى نێوان ئێران و رووسیا و توركیا چه‌ند پێگه‌یه‌كى سه‌ربازى توركى له باكورى سووریا دابنرێن، به‌تایبه‌تى له ئیدلب كه ده‌كه‌وێته باكورى رۆژئاواى سووریا، توركیا 12 بنكه‌ى سه‌ربازى له شارى ئیدلب هه‌یه، ئه‌و ناوچانه‌یش له‌سه‌ره‌تاى رێككه‌وتنه‌كه به ناوى " ناوچه‌كانى نزمكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان" ده‌ناسرا. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێسته بارودۆخى سووریا گۆڕانكارى به‌سه‌ر داهاتووه، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌م بنكانه ببنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ به‌ریه‌ككه‌وتنى راسته‌وخۆى نێوان هێزه‌كانى ئه‌سه‌د وهێزه‌كانى توركیا.
ئیدلب دوایین شوێنى سووریایه كه به‌ده‌ست هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریاوه مابێته‌وه، زۆرینه‌ى خاكى سووریا له ده‌ست رێكخراوى تیرۆریستى داعش رزگاركراوه و ئێسته جگه له ئیدلب ته‌واوى ناوچه‌كانى سووریا له‌ده‌ست هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ن. بۆیه رژێمى سووریا هه‌وڵ ده‌كات كێشه‌ى ئیدلبیش یه‌كلا بكاته‌وه و ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌ستى خۆى.
بۆیه ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته زیاتره هێزه‌كانى ئه‌سه‌د به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى رووسیا ئۆپراسیۆنێكیان له‌دژى هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى سووریا له ئیدلب ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دواییدا بنكه سه‌ربازییه‌كانى توركیا ده‌كرێنه ئامانج.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌ب"ى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا پرسیارى ئه‌وه ده‌كات، ئایا خاڵه‌كانى چاودێرى گڕ له پێكدادانى راسته‌وخۆى نێوان دیمه‌شق و ئه‌نكه‌ره به‌ر ده‌دات ؟ له ته‌واوى راپۆرته‌كه رۆژنامه‌كه هه‌وڵ ده‌دات و‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بداته‌وه.
له راپۆرته‌كه هاتووه "بارودۆخى ئیدلب به‌ره‌و خراپتر ده‌چێ و چاودێران به دوورى نازانن ئه‌مه به‌ره‌و پێكدادانى راسته‌وخۆى نێوان هێزه‌كانى توركیا وهێزه‌كانى رژێمى سووریا بچێ كه ئه‌وه‌ى دووه‌میان له‌لایه‌ن رووسیاوه پاڵپشتى ده‌كرێ، به تایبه‌تیش كاتێك ئه‌نكه‌ره به راشكاویى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك نیازى نییه له هاوكاریكردنى گرووپه توندڕه‌وه‌كان پاشگه‌ز بێته‌وه".
له به‌رانبه‌ریشدا هێزه‌كانى ئه‌سه‌د پێداگریى له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ى ئیدلب ده‌كه‌ن و توركیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن گوایه هاوكاریى ئه‌و گرووپانه ده‌كات كه له لیستى تیرۆردان. له‌كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوودا وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا راى گه‌یاند هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د به مووشه‌ك و رۆكێت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا له ئیدلب، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه. وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا ئاشكرایشى كرد بۆ رێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى رووداوى له‌م جۆره‌یش توركیا یاداشتێكى ناڕه‌زایى به مۆسكۆ داوه.
دوێنیش وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا بۆ جارى دووه‌م له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد كه جارێكى تر هێزه‌كانى ئه‌سه‌د هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى تر‌ى سه‌بازانى توریكا له ئیدلب، بۆ ئه‌مه‌یش توركیا یاداشتێكى ناڕه‌زایى به مۆسكۆ داوه. له راگه‌یاندنى دووه‌مى وه‌زاره‌تى توركیا ته‌نیا ئه‌وه به‌دى ده‌كرا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌ڵێ ئه‌مجاره ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانى توركیا وه‌ڵامى هێزه‌كانى رژێمى سووریا‌ن داوه‌ته‌وه.
تا ئێسته له‌لایه‌ن مۆسكۆوه هیچ وه‌ڵامێكى ئه‌وتۆ بۆ توركیا نییه، ئه‌وه‌ى وایكردووه رژێمى سووریا و رووسیا له سه‌ر ئۆپۆراسیۆنه‌كانى ئیدلب مكوڕتر بن ئه‌وه‌یه رووسیا توركیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات پابه‌ندى ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌بووه كه له ناوه‌ڕاستى مانگى ئه‌یلوولى 2018 له نێوان ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا واژوو كراوه، یه‌كێك له بڕگه‌كانى ئه‌وه‌یه توركیا ده‌بێت جیاكاریى له نێوان هێزه تیرۆریستییه‌كان و هێزه توندڕه‌وه‌كانى ئیدلب بكات و چه‌كى قورسیان لێ وه‌ربگرێته‌وه.
هه‌رچى رژێمى سووریایه ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ى توركیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، گوایه بوونه‌ته بنكه‌یه‌كى هه‌واڵگرى توركیا له‌وێوه كۆبوونه‌وه له نێوان هێزه توندڕه‌وه‌كان و به‌رپرسانى هه‌واڵگرى توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
چاودێرانى سیاسى دووپاتى ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، رژێمى سووریا و رووسیا نایانه‌وێ هیچ پێكدادانێكى سه‌ربازى له نێوان دیمه‌شق و ئه‌نكه‌ره دروستبێت به‌ڵكو ئامانجى سه‌ره‌كى رژێمى سووریا ئه‌وه‌یه خاڵه‌كانى چاودێرى توركیا له ئیدلب دوور بخاته‌وه بۆئه‌وه‌ى بتوانێ شارەکە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.