ئێواره‌ى ئه‌مرۆ رێكخراوى كوردستان فۆتۆ به‌هاوكارى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى دهۆك پێشانگایه‌كى فۆتۆگرافه‌رى هاوبه‌ش بۆ منداڵ و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دووانه‌ن كراییه‌وه.
شێرزاد ڕه‌سوڵ جێگرى رێكخراوى كوردستان فۆتۆ به "وشه"ى راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه خه‌ریكى خۆ ئاماده‌كردنین بۆ كردنه‌وه‌ى پێشانگایه‌كى هاوبه‌شى فۆتۆگرافه‌رى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دووانه‌ن.
زیاتر گوتی، ئه‌مرۆ توانیمان پێشانگاكه بكه‌ینه‌وه و ژماره‌یه‌ك فۆتۆگرافه‌رى كوردستان به‌شدارى كرد، به ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ك له دام و ده‌زگاى حكوومه‌تى و فۆتۆگرافه‌ر پێشانگاكه له هۆڵى چالاكى قوتابخانه‌كان كراییه‌وه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى