كچه گه‌نجه‌كه‌ی مۆنیكا بیلووچی كه ماوه‌یه‌كی زۆره به جوانییه‌كه‌ی میدیاكانی سه‌رسام كردووه، بۆ یه‌كه‌مین جار به‌شداریی نمایشكردنی جلوبه‌رگی بۆ ماركه‌یه‌كی به‌ناوبانگ كرد.
ماڵپه‌ڕی
micetimes بڵاوی كرده‌وه، دیڤا كاسڵی 14 ساڵان كه كچی هه‌ریه‌ك له مۆنیكا بیلووچی ئه‌كته‌ر و نمایشكاری ناسراو و ڤینست كاسڵی ئه‌كته‌ر و هاوسه‌ری پێشووی مۆنیكایه، وه‌ك نمایشكاری فه‌رمیی ماركه‌ی به‌ناوبانگی جلوبه‌رگی دۆڵجی گابانا هاته هه‌ڵبژاردن و یه‌كه‌مین نمایشی كرد.
دیڤا یه‌كه‌م نمایشی بۆ ماركه‌ی به‌ناوبانگی Dolce&Gabbanaی ئیتاڵی له 17ی حوزه‌یران كرد، له‌و نمایشهیشدا نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ماركهیهی پۆشی كه له چاكه‌تێكی قه‌دیفه و پانتۆڵێكی قوماشی ته‌سك و جانتایه‌كی چه‌رم و تیشێرتێكی توولی سوور پێكهاتبوو.
ئه‌م نمایشه‌ی دیڤا زیاتر ئه‌و كچه گه‌نجه‌ی به میدیاكان ناساند و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جێگره‌وه‌ی جوانییه‌كه‌ی دایكی ده‌بێت و له داهاتوودا ناوبانگی زیاتر په‌یدا ده‌كات.