بەشەربەتی تەماتە پەستانی خوێنت نزم بكەوە

:: PM:03:32:20/06/2019 ‌
بەپێی نوێترین توێژینەوەی پزیشكی شەربەتی تەماتە ئەگەر بەشێوەی رۆژانە بخورێت فشاری خوێن بە ئاسایی نزم دەكاتەوە و مەترسییەكانی نەخۆشیی دڵ ناهێڵێت. پێویستە تەندروستی دڵ لە پێش ئەندامەكانی تری لەشەوە بێت. بەپێی ئەو راپۆرتە نوێیەی زانستی خۆراك و توێژینەوەی ژاپۆنی ئەنجام دراوە لەسەر كۆمەڵە كەسێك كە تووشبووی پەستانی خوێنن بوون بۆ ماوەی 12 مانگ رۆژانە شەربەتی تەماتەیان خواردەوە. 

لە دەرئەنجامدا جگە لەوەی بەكارهێنانی شەربەتی تەماتە بووە هۆی نزمكردنەوەی پەستانی خوێن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی كۆڵیسترۆڵی خراپی نزم كردەوە كە بەگشتی ئەم كۆڵیسترۆڵە كاریگەری هەیە لەسەر نەخۆشییەكانی دڵ و گیرانی خوێنبەرەكان.

تەماتە چەندان سوودی تری هەیە بۆ لەش: 
جگە لەوەی بە سەوزەیەكی سەرەكی دادەنرێت لە دروستكردنی ژەمەكاندا  و توانای كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ و پەستانی خوێنی هەیە. شەربەتی تەماتە چەندان ڤیتامین و كانزایی گرنگی تێدایە كە پێویستن بۆ لەش بەتایبەتی ڤیتامین سی و بی و پۆتاسیۆم.

یەكەم: دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسید، تەماتە بڕێكی باش بیواكتیڤی تێدایە كە ئاوێتەیەكە پێی دەگوترێت كارۆتەنۆیدس. زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ لەش . لیكۆپەین جۆرێكە لە كارۆتەنۆیدس چالاكی دژەئۆكسید بەهێز دەكات و رێ لە دروستبوونی خانەی شێرپەنجەی دەگرێت.

دووەم: بۆ كرداری پیتێن گرنگە، تەماتە دەتوانرێت وەك ئامێرێك بەكار بهێنرێت بۆ بەهێزكردنی پیتێن و كرداری زاوزێ باشتر دەكات. ئەگەر پیاو بۆ ماوەی 12 هەفتە تەماتە شەربەتی تەماتە بخوات، ئەوە تۆوەكانی بەرێژەیەكی زۆر چالاكییان زیاتر دەبێت و بەهێزتر دەبن بەهۆی بەهێزەكەی دژەئۆكسیدەوە لەگەڵ لیكۆپەین كە بەشێوەیەكی سروشتی لە تەماتەدا هەیە.

ئەگەر بتەوێت بەشێوەیەكی سروشتی پێكهاتە و ڤیتامینەكانی تەماتە بە لەشت بگات، ئەوە باشتر وایە بەشێوەی شەربەت بەكار بهێنرێت و بەم شێوەیە تەندروستی دڵ باشتر دەكات ئەگەر راهێنانی ئاسایی و خۆراكی دروستی لەگەڵ بخورێت. هەروەها ئەگەر بتەوێت وزەی لەشت زیاد ببێت، ئەوە باشتر وایە لە پێكهاتەی سروشتییەوە دەست پێ بكرێت وەك زەیتی زەیتوون.



وشە - ئاوات ئازاد