له كاتێكدا نرخی دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكۆین به‌رده‌وام له دابه‌زیندایه و جێگیری به‌خۆیه‌وه نابینێت، زۆرێك له وه‌به‌رهێنه‌رانی بواری دراوی ئه‌لیكترۆنی چیتر مامه‌ڵه به‌و دراوه ناكه‌ن، له هه‌مان كاتدا مارك زوكه‌ربێرگی خاوه‌نی كۆمپانیای فه‌یسبووك پۆستێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه له داهاتوویه‌كی نزیك فه‌یسبووك دراوێكی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به خۆی ده‌خاته ڕوو، كه به ته‌واوی پارێزراو ده‌بێ و پشت به ته‌كنیكی بلۆكچین ده‌به‌ستێت.
ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌ی فه‌یسبووك ناوی لیبرا ده‌بێ، كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌یه‌وێ ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه كه 31% خه‌ڵكی سه‌ر گۆی زه‌وی تا ئێسته هیچ هه‌ژمارێكی بانكیان نییه و به‌شێكیشیان ده‌ناڵێنن به ده‌ست دواكه‌وتنی حه‌واڵه و ئاڵوگۆڕی دراو له بانكه‌كان، جیا له‌وه به نرخێكی زۆریش ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی داتا و ئاماره‌كان ئێسته 85% مامه‌ڵه دراوییه‌كان و بانكه جیهانییه‌كان له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه و ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵه به دراو له ڕێی پێدانی كاشه‌وه ته‌نیا 15%ی مامه‌ڵه و ئاڵوگۆڕی دراو له جیهان پێك ده‌هێنێت، چونكه زۆرێك له خه‌ڵكی به ته‌واوی نیگه‌رانن و نایانه‌وێ دراو لای خۆیان بێ، ئه‌مه‌یش له ئه‌گه‌ری زۆری دراوه‌كه هه‌ڵگرتنی قورسه و مه‌ترسی دزین و بزربوونیشی زیاتر ده‌بێت، داتاكان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن ساڵانه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ڕێژه‌ی نزیكی 40 ملیار دۆلار پاره‌ی لێ ده‌دزرێ له ناوخۆ و له كاتی ئاڵوگۆڕ و گواستنه‌وه‌ی دراوه جۆراوجۆره‌كان.
ئه‌مه هانی خه‌ڵكی ده‌دا كه سه‌رجه‌میان ڕوو له دراوی ته‌كنه‌لۆجی و كارتی بانكی و كه هاوشێوه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن ده‌بێ و نرخه‌كه‌ی ته‌نیا 40 دۆلار ده‌بێ له كاتی ونبوونیشی به‌ڵام كۆد و تێپه‌ڕه‌وشه‌ی هه‌میشه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه و لای خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌بێت، ئه‌مه هاوكاری خه‌ڵك ده‌كات، تا چیتر پاره‌كانیان نه‌دزرێ و چاره‌سه‌رێكی به‌هێز و گونجاوه.
به ڕوانین و پشت به‌ستن به‌و داتایانه مارك زوكه‌ربێرگی خاوه‌نی فه‌یسبووك بڕیاری داوه، دراوی ئه‌لیكترۆنی لیبرا بخاته خزمه‌تی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، چونكه ئه‌وان پێشبینی ده‌كه‌ن، كه جیهان به ته‌واوی ڕوو له دراوی ئه‌لیكترۆنی بكات و دراوه كاغه‌زییه‌كان گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌مێنێت، بۆیه ده‌یانه‌وێ هه‌ر له ئێسته‌وه كار له‌و بواره بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر كه‌رتی دراوی ئه‌لیكترۆنی دروست بكه‌ن و دراوی لیبرا به ته‌واوی به‌سه‌ر دراوه‌كانی تر زاڵ بكه‌ن.
لیبرا دراوێكی نوێ ده‌بێ و هاوشێوه‌ی بیتكۆین و ئیسیریام و دۆلار و جونیه‌ی ئیسته‌رلینی ده‌بێ، ته‌نیا ئه‌وه‌ی له دراوه‌كانی تر جیای ده‌كاته‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك دراوی كاغه‌زی دروست ناكات، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر ته‌واوی جۆره‌كانی تری دراو زاڵ بێت.
زوكه‌ربێرگ له ته‌ك ڕاگه‌یاندنی ده‌ركردنی ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنییه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووكه‌وه، هاوكات دامه‌زراندنی گرووپی كۆمپانیاكانی لیبرا ئه‌سیۆسه‌یشنی ڕاگه‌یاند، كه ته‌نیا كاریان ئه‌ویه به وردی چاودێری دراوه‌كه بكه‌ن و له ڕووی ته‌كنه‌لۆجیا و ئاسایشه‌وه به ته‌واوی دراوه‌كه له هه‌ر كێشه‌یه‌ك بپارێزن و به‌های به‌رزی بۆ بهێڵنه‌وه و ڕێ نه‌ده‌ن هاوشێوه‌ی دراوه‌كانی تر ڕوو له دابه‌زین بكات.
پێشتر خاوه‌نی فه‌یسبووك، كۆمپانیایه‌كی لاوه‌كی به ناوی كالیبرا دروست كرد، كه هاوشێوه‌ی سێبه‌رێك بوو بۆ فه‌یسبووك، ئه‌ركی دروستكردنی تایبه‌تمه‌ندی نوێ و خزمه‌تگوزاری زیاتر بوو، به‌ڵام ئێسته ناو و ئه‌ركی ئه‌و كۆمپانیایه به ته‌واوی بۆ لیبرا گۆڕا و به‌رپرس ده‌بێ له به‌ڕێوه‌بردنی دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كه.
ئه‌و دراوه‌ی فه‌یسبووك به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌پێكردنی له هه‌موو جۆره‌كانی تری دراوی ئه‌لیكترۆنی ئاسانتر ده‌بێ و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ دوای پێوه‌ستبوون به تۆڕی ئینته‌رنێت، مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌و شۆڕشه‌ی دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تر كه دروستیان كرد، به‌ڵام جۆرێك له قورسی و زه‌حمه‌تی بۆ خه‌ڵكی هه‌بوو له به‌كارهێنان و مامه‌ڵه پێوه‌كردنیان، بۆیه فه‌یسبووك ده‌یه‌وێ ئه‌و دراوه به هه‌موو خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت، بۆیه زۆرترین ئاسانكاری ده‌سته‌به‌ركردووه، بۆ به‌كارهێنه‌رانی.
له دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان
بیتكوین له هه‌مووان زیاتر گه‌شه‌ی سه‌ند و پێشكه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی دنیاوه مامه‌ڵه‌كردن به‌و دراوه ڕه‌تكرایه‌وه، بۆیه ڕۆژ دوای ڕۆژ نرخی ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنییه ڕووی له نزمبوونه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ جارێكی تر هه‌ستێته‌وه و له ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه. بۆیه فه‌یسبووك ده‌یه‌وێ ببێته شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و دراوه و وڵاتانیش ناچار بكات كه دان به دراوه‌كه‌ی بنێن و مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن.
ئێسته گرووپی كۆمپانیاكانی لیبرا باره‌گای سه‌ره‌كیان له جنێڤی سویسرا كردووه‌ته‌وه و 27 ڕێكخراو و كۆمپانیای گه‌وره‌ی دنیایش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه مامه‌ڵه به دراوه‌كه‌ی فه‌یسبووك بكه‌ن، به‌مه‌یش پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و دراوه زۆر سه‌ركه‌وتوو بێ و پێشڤه‌چوونی یه‌كجار گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت.