له‌كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌مه‌ریكا له حاڵه‌تى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاران پشت به وڵاتانى كه‌نداو ده‌به‌ستێ، په‌یمانگایه‌كى ئه‌مه‌ریكى تایبه‌ت به سیاسه‌تى وڵاتانى كه‌نداو ده‌ڵێ ئه‌م وڵاتانه به توندى له دژى شه‌ڕى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌وه‌ستنه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى گرژییه‌كانى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران له مانگى رابردووه‌وه پێى ناوه‌ته قۆناغى هه‌ڕه‌شه‌كردنى سه‌ربازى، به‌گوێره‌ى ئه‌و شرۆڤانه بۆ بارودۆخه‌كه ده‌كرا، پێشبینى ده‌كرێ ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه هه‌ڵبگیرسێ ئه‌وا قوڕساییه‌كه‌ى له كه‌نداو ده‌بێت، چونكه له لایه‌كه‌وه ئێران ده‌یان جار هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه رێڕه‌وى كه‌شتیوانى له كه‌نداو و گه‌رووى هورمز راده‌گرێ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌مه‌ریكا پشت به هاوپه‌یمانێتى خۆى و وڵاتانى كه‌نداو ده‌به‌ستێ.
جگه له‌م دوو خاڵه‌ى سه‌ره‌وه، له ماوه‌ى رابردوودا دوو جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كانى كه‌نداو، ئه‌مه‌یش وایكردووه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى وڵاتانى كه‌نداو راسته‌وخۆ بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، كه‌چى به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بۆچوونانه په‌یمانگه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێ وڵاتانى كه‌نداو به توندى دژى شه‌ڕى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌وه‌ستنه‌وه.
به بۆچوونى په‌یمانگاكه دژایه‌تى وڵاتانى كه‌نداو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له كاتى هه‌ڵگیرسانى هه‌ر شه‌ڕێك ئه‌وان ده‌زانن ده‌بنه قوربانى یه‌كه‌مى هێرشى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى ئێران.
ماڵپه‌ڕى
ئیره‌م نیوز ئه‌مڕۆ شه‌موو 22 ى حوزه‌یران، ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێك كردووه، كه له‌لایه‌ن په‌یمانگاى "سیاسه‌تى وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى" بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه هاتووه وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو ده‌یانه‌وێ به‌رژوه‌ندی خۆیان بپارێزێن به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى په‌نا بۆ كرده‌ى سه‌ربازى ببرێت. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى وڵاتانى كه‌نداو هۆكارێكى سه‌ره‌كى ده‌بێت بۆ رێگرتن له‌وه‌ى شه‌ڕ له ناوچه‌كه روو بدات.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه هاتووه رێككه‌وتنێكى گشتى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه پێویستى به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى ئێران و ئه‌مه‌ریكا نییه. وه‌ك ئاشكرایه وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى هاریكارى كه‌نداو ده‌یانه‌وێ پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندى گرنگى خۆیان بكات، به‌ڵام بێ هه‌ڵگیرسانى ئاگرێكى وێرانكه‌ر. ئه‌و دژایه‌تییه تونده‌ى وڵاتانى كه‌نداویش یه‌كێك له هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى رێگریی بكرێت له‌وه‌ى ناوچه‌كه بكه‌وێته شه‌ڕه‌وه و به‌شدار ده‌بێت له نزمكردنه‌وه‌ى ئاستى گرژییه‌كان، كه دواجار ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى گفتوگۆ بۆ سه‌ماقگیریى ناوچه‌كه".
له راپۆرتى په‌یمانگاكه هاتووه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى وڵاتانى كه‌نداو تاكه هۆكار نییه بۆ ئه‌وه‌ى رێ نه‌درێت شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران روو بدات، به‌ڵكو له پاڵ ئه‌مه هۆكارێكى تر‌ى گرنگ هه‌یه، له‌وانه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌هۆى زۆرى ئه‌و شه‌ڕانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامى داون، رووبه‌ڕووى شه‌كه‌تى بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌تى له ناوچه‌كانى عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌م دوو هۆكاره‌ى سه‌ره‌وه هیچ پاڵپشتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌مه‌ریكا نییه تا شه‌ڕ له دژى ئێران رابگه‌یه‌نێ.
دواتر به‌شێوه‌یه‌كى كورت په‌یمانگاى ئه‌مه‌ریكى بۆ سیاسه‌تى وڵاتانى كه‌نداو ئاماژه بۆ هه‌ڵوێستى یه‌كه به یه‌كه‌ى وڵاتانى كه‌نداو ده‌كات، له باره‌ى هه‌ڵوێستى به‌حرێن ده‌ڵێ به‌حرێن له‌گه‌ڵ سعوودیه و ئیمارات له به‌رانبه‌ر گرژییه‌كانى ناوچه‌كه هاوهه‌ڵوێسته، هه‌میشه سعوودیه و ئیماراتیش له به‌رانبه‌ر ئێران توندن. به‌ڵام پێچه‌وانه‌ى ئه‌م سێ وڵاته هه‌ریه‌كه له كوێت و سوڵتاننشینى عومان پارێزگارى له پێوه‌ندى خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر شه‌ڕێك له ناوچه‌كه هه‌ڵبگیرسێ، ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندى كوێت و عومانیش هاوشێوه‌ى وڵاتانى تر‌ى كه‌نداو رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی قه‌ته‌ریش ئه‌وا ئه‌م وڵاته له پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران چه‌ندان هه‌نگاو له پێشت كوێت و سوڵتاننشینى عومانه، چونكه قه‌ته‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى ئابوورى هاوبه‌شیان هه‌یه به تایبه‌تى له كه‌رتى وزه‌دا چونكه كێڵگه‌یه‌كى هاوبه‌شیان له به‌شى باكورى ده‌ریاوه هه‌یه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى سعوودیه و ئیمارات و میسر و به‌حرێن له ساڵى 2017 سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند و گه‌مارۆیان خسته‌سه‌رى، ئه‌وا ئه‌وكات قه‌ته‌ر بۆ راگرتنى هاوسه‌نگى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى رووى له ئێران كرد و پێوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ ئێران به‌هێز كرد.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه نییه كه قه‌ته‌ر له دژى وڵاتانى كه‌نداو له‌گه‌ڵ ئێران بێت، چونكه قه‌ته‌ر پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزیشى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى گرنگى ئه‌مه‌ریكى له قه‌ته‌ر هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا روو بدات، ئه‌وا قه‌ته‌ر رووبه‌ڕووى حاڵه‌تێكى هه‌ستیار ده‌بێته‌وه.
له كۆتایى راپۆرته‌كه هاتووه هه‌رچه‌نده سیاسه‌تى ئه‌وپه‌ڕى سه‌پاندنى گوشار به‌سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خه‌ریكه ئامانجه‌كانى ده‌پێكێ، كه‌چى وڵاتانى كه‌نداو پێداگریى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن پێویسته چاره‌سه‌رى سیاسى بۆ ته‌نگژه‌ى ئێسته هه‌بێت. ئه‌مه‌یش داوایه‌ك بوو واشنتن له رێى بریان هۆكى به‌رپرسى ئه‌مه‌ریكى بۆ كاروبارى ئێران وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌ویش داواى له‌سعوودیه و ئێران كرد دیپلۆماسییانه وه‌ڵامى ئه‌مه‌ریكا بده‌نه‌وه نه‌ك به شێوه‌ى سه‌ربازى.