سوودی مۆز بۆ جەستە

:: PM:04:08:22/06/2019 ‌
مۆز یەكێكە لەو میوانەی كە بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، بەهۆی تامە شیرینەكەیەوە دەتوانرێت لە بری شەكری دەستكرد بەكار بهێنرێت. مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزاكان كە سوود بە لەش دەگەیەنن.

چەندان ڤیتامین و كانزا لە مۆزدا دۆزراوەتەوە، مۆز یەكێكە لە باشترین خۆراكەكان بۆ لەش و پێكهاتەی خۆراكی بەلەش دەدات و تەندروستیمان باشتر دەكات. رەنگە بەهەمانشێوەی سێو پێویست بێت بۆ لەش.

سێ‌ بر لە فۆسفۆر و چوار بۆ لە پرۆتین و پێنج بر لە ناوەڕۆكی ڤیتامین ئەی تێدایە.
تەنیا لە یەك كووپ مۆزی شیریندا ئەم بڕە ڤیتامینانە هەیە:

یەكەم: ڤیتامین ب6 بە رێژەی%41 
ئەم ڤیتامینە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی لەش، هەروەها رێ لە نەخۆشییەكانی ئایدز و جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە دەگرێت و بیر و هۆش باشتر دەكات. ئەم ڤیتامینە زۆر گرنگە بۆ ژنان بە تایبەتی ژنی دووگیان و حاڵەتەكانی نەخۆشی لە بەیانیاندا كەم دەكاتەوە.

دووەم: ڤیتامین سی بە رێژەی %33
كاتێ: باس لەم ڤیتامینە دەكەین تەنیا بیرمان بۆ میوە مزر و ترشەكان دەڕوات، بەڵام بە هەمانشێوە رێژەیەكی باشی ئەم ڤیتامینە لە مۆزدا هەیە. ڤیتامین سی سیستمی بەگریمان بەهێز دەدات و رێ لە سەرما و هەڵامەت دەگرێت و هەوكردن كەم دەكاتەوە. هەروەها دژەئۆكسیدێكی زۆری تێدایە كە كراری پیربوون هێواش دەكاتەوە و تەنانەت رێ لە دروستبوون و گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان دەگرێت.

سێیەم: مەنگەنیز بە رێژەی %30 
مەنگەنیز یەكێكە لەو كانزایانەی كە بەشێوەیەكی سەرەكی لە مۆزدا هەیە بە دیارترین سەرچاوە دادەنرێت لە مۆزدا. هەرچەندە لە لایەن مرۆڤەوە گرنگی بەم جۆرە كانزایە نادرێت، بەڵام پێویستە بۆ لەش. پێكهاتەی خۆراكی گرنگ بەلەش دەدات و یارمەتی چاكبوونەوەی برین دەدات و میتابۆلزم بەهێز دەكات. هەر لەبەر ئەم هۆكارەیە كە دوای وەرزشكردنێكی قورس پێویستە مۆز بخورێت. بەردەوام بەكارهێنانی مەنگەنیز نەخۆشییەكانی دڵ بە رێژەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە. 

جگە لەم ڤیتامین و كانزایانە مۆز چەندان پێكهاتەی تری تێدایە كە پێویستە بۆ لەش وەك مس و ئاسن كە خڕۆكە سوورەكانی خوێن باشتر دەكەن. هەروەها ریبۆڤلاڤین تێدایە كە تەنیا لە شیر و هێلكەدا هەیە لەگەڵ ریشاڵ و فۆلاتە و ئاسن.



وشە - ئاوات ئازاد