بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی كوردستانی گرتەوە

:: PM:08:16:23/06/2019 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 23ی حوزەیران، بوومەلەرزەیەكی بەهێز سنووری گەرمیانی گرتەوە و لەلایەن هاووڵاتییانی سنوورەكەوە هەستی پێ كراوە.

پەیامنێری "وشە" لە گەرمیان پێی ڕاگەیاندین، بوومەلەرزەیەكی بەهێز سنووری گەرمیان و بەدیاركراوی ناوەندی كەلاری گرتووەتەوە و لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەستی پێ كراوە.

بەگوتەی ئەو ناوەندی بوومەلەرزەكە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە و پلەی ڕێختەریشی 2.6 بووە.

لەلایەكی ترەوە پەیامنێرمان لە كەركووك پێی ڕاگەیاندین كە بوومەلەرزە لە كەركووكیش هەستی پێ كراوە، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەكی ورد لەوبارەیەوە بڵاو نەكراوەتەوە.

ماوەی چەند ساڵێكە بە بەردەوامی بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی كوردستان دەگرێتەوە و زۆری ئەو بوومەلەرزانەیش ناوەندەكەی بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەگەڕێتەوە.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم