وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرای كرد، ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكاته سه‌ر ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و سه‌رجه‌میان شكستی گه‌وره‌یان هه‌یه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زیری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ئێران دوای ئه‌وه دێ، كه زانیاری و ڕاپۆرتی ورد له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" ئاشكرا بوون، كه باسیان له هێرشی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سیسته‌می مووشه‌كی سوپای پاسداران ده‌كرد، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان سیسته‌مه مووشه‌كییه‌كه و چۆنیه‌تی ئاراسته‌كردنی تێكشكێنراوه.
محه‌مه‌د جه‌واد
ئازه‌ری وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ئێران له تویته‌ری خۆی له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌وان به هه‌موو تواناوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یانتوانیوه هیچ هێرشێك جێبه‌جێ بكه‌ن و سه‌ركه‌وتوو بن له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان.
زیاتر گوتی، له میدیاكانی ئێران پرسیارمان كردووه، تا بزانین ماڵپه‌ڕه‌كانیان هێرشی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ره، ئه‌وانیش دووپاتیان له بوونی كێشه كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش شتێكی نوێ نییه، ئێران ساڵی ڕابردوو 33 ملیۆن هێرشی ئه‌لیكترۆنی كراوه‌ته‌سه‌ر و به‌رگه‌ی گرتووه و نه‌توانراوه زیان به تاران بگه‌یه‌نرێت، بۆیه ئه‌وانه‌یش ئاسایین و ناتوانرێ زیانمان پێ بگه‌یه‌نن.