تانە گرتن لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان دەستی پێ‌ كرد

:: AM:11:57:24/06/2019 ‌
كارگیڕی قوتابخانەكانی هەولێر فۆڕمی تانە گرتن لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەڕتی و 12ـی ئامادەیی بڵاو دەكاتەوە و تا ڕۆژی پێنجشەمی داهاتوو كات هەیە.

ئەمڕۆ دووشەم 24ـی حوزەیران، كارگێری قوتابخانەكانی هەولێر فۆرمی تایبەت بە تانەی قوتابییان لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان بڵاو كردەوە.

لە فۆڕمەكە هاتووە، قوتابیانی پۆلی 12و نۆ دەتوانن پەڵپ یان تانە لە ئەنجامەكان بدەن لە ئەمڕۆ 24ـی حوزەیران تا پێنجشەم یەكی تەمووز سەعات دووی دوای نیوەڕۆ.

شەوی ڕابردوو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و نۆی بنەڕەتی بڵاو كرایەوە و وەزیری پەروەردە ئاشكرای كرد %46ـی قوتابیان دەرچوون و ژمارەیەكی زۆری قوتابیش ناڕەزایەتییان هەیە لە ئەنجامەكان.

ڕۆژی 26ـی ئایار بە بەشداری 250 هەزار قوتابی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستی پێ‌ كرد و ڕۆژی 16ـی حوزەیران كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان هات.





وشە - رامیار جەواد