ئەوانەی دزییان لە مزگەوت كردبوو گیران

:: PM:02:31:24/06/2019 ‌
بەرپرسێكی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات لەلایەن هێزەكانی پۆلیس دوو باندی دیزی گیراون كە ڕۆژی هەینی دزیان لە مزگەوتەكان كردووە.

ئەمڕۆ دووشەم 24تی حوزەیران، هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دوو باندی دزی گیراون باندی یەكەم كە لە دوو كەس پێكهاتووە، لەلایەن نووسینگەی تاوانی رۆژهەڵات بوو كە دزییەكەیان لەو سنوورەدا و لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل و گەراجەكان و شوێنی دیكە ژمارەیەك دزیان ئەنجامداوە، كە بە كۆی گشتی بڕی شەش هەزار و 800 دۆلاری ئەمەریكی و بیست تا 25 مسقال زێڕیان دزیوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی، باندی دووەم كە بە هەمانشێوە لە دوو كەس پێكهاتون، زیاتر لە مزگەوتەكاندا دزییان ئەنجامداوە و لە رۆژانی هەینیدا دزییان لە حەوت مزگەوت كردووە، دزییەكەشیان لەو ئۆتۆمبێلانە كردوە كە لە دەرەوەی مزگەوتەكە پارك كراون.

ڕوونی كردەوە، تۆمەتبارەكان پاش گرتنیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و لە ئێستەدا تۆمەتبارانی هەردو باندەكە بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە و رەوانەی دادگا كراون.




وشە - رامیار جەواد