رۆژ له دواى رۆژ شێوازه‌كانى سیخوڕ‌ى له دنیا به‌ره‌وپێش ده‌چێ و به‌ر له هه‌موو وڵاتێكیش رووسیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له دژى یه‌كتر شێوازه نوێیه‌كانى سیخوڕ‌ى تاقى ده‌كه‌نه‌وه، دوایین هه‌وڵى رووسیا بۆ سیخوڕی به‌سه‌ر به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌بێت، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كی هه‌وڵه‌كه‌یش كچێكه به ناوى" كێتى جۆنز".
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا و بواره‌كانى پێوه‌ندى و زانیارى، شێوازى سیخوڕیكردنیش پێشكه‌وتنى به‌خۆیه‌وه بینیوه. ئه‌مه‌یش وایكردووه وڵاتانى زلهێز رۆژ له‌دواى رۆژ پشت به پێشكه‌وتنى ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایه ببه‌ستن بۆ سیخوڕیكردن له‌سه‌ر یه‌كتر.
رووسیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رده‌مى جه‌نگى سارده‌وه له دژى یه‌كتر شه‌ڕى سیخوڕ‌ى ده‌كه‌ن و ساڵ له دواى ساڵیش شێوازى ئه‌م بواره ده‌گۆڕێت و به‌ره‌وپێش ده‌چێ. ئه‌مه‌یش وای كردووه دواجار ئه‌م وڵاتانه ته‌نیا پشت به شێوازى كلاسیكى سیخوڕیكردن نه‌به‌ستن.
دوایین هه‌وڵى رووسیا له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌یه له تۆڕى پێوه‌ندى" لینكد ئین" وێنه‌ى كچێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى له به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا وه‌ربگرێت، له هه‌موو سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌م كچه بوونى نییه و راسته‌قینه نییه به‌ڵكو وێنه‌كه‌ى ده‌ستكرده.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌م كچه بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات چۆن رووسیا سوودى له پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا بینیوه له بوارى سیخوڕیدا له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه "ئه‌گه‌ر رووداوى ژه‌هراویكردنى سێرجى سكریپاڵ له له‌نده‌ن، جۆرێكى كلاسیكى بوو له دنیاى سیخوڕ‌ى، ئه‌وا رووداوێكى تر هه‌یه نوێییه كه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ئاشكرا كراوه، روونى ده‌كاته‌وه چۆن سیخوڕه‌كان سوود له ته‌كنه‌لۆجیا ده‌بینن".
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب ئاماژه به نموونه‌یه‌ك ده‌كات كه رۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى ئاشكراى كردووه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، سیخوڕه رووسه‌كان كاره‌كته‌رێكى وه‌همیان به‌گوێره‌ى پرۆگرامى كۆمپیوتر دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى سه‌ربازى و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتان بدزن، ئه‌مه‌یش له رێگه‌ى تۆڕى پێوه‌ندى لینكد ئین " LinkedIn".
ئه‌و كه‌سه له وێنه‌ى كچێكى گه‌نج ده‌رده‌كه‌وێت كه خاوه‌ن دوو چاوى شینى سه‌رنجڕاكێش و قژێكى زه‌ردى هه‌یه، ئه‌م توانیویه‌تى له تۆڕى پێوه‌ندى لینكد ئین بچێته بازنه‌ى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا و جیا له‌وه‌یش له كێیر جایلز نزیك بووه‌ته‌وه، كه شاره‌زاى كاروبارى رووسیایه له سه‌نته‌رى چاسام هاوس.
جۆنز به‌وه خۆى ناساندووه گوایه له ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى و نێوده‌وڵه‌تى واشنتن كار ده‌كات، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له لایه‌ن رۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى بڵاو كراونه‌ته‌وه، به‌رپرسێكى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى كه خانه‌نشینه، ددانى به‌وه ناوه داواى پێوه‌ندى جۆنزى قبوڵ كردووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جوانه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌یش دووپات كراوه‌ته‌وه، جوانى رووخسارى ئه‌و كچه هۆكارێك بووه بۆ ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كى فراوان دروست بكات.
كێر جایلز كه شاره‌زایه له كاروبارى رووسیا و له سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مریكى كار ده‌كات له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى زه سه‌نى به‌ریتانى، باس له‌وه ده‌كات سه‌ره‌تا گومانى هه‌بووه، كاتێك له‌لایه‌ن جۆنزه‌وه داواى پێوه‌ندى لێ كراوه، هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه بووه، ئه‌و كچه وا خۆى نیشان داوه كۆمه‌ڵێك بڕوانامه‌ى له بوارى توێژینه‌وه‌ى رووسى هه‌یه، له زانكۆى میشیگان.
جایلز ده‌ڵێ "كچێكى بچووك ده‌رده‌كه‌وێ بۆ كه‌سێك كه گوایه ئه‌زموونى كاركردنى چه‌ندان ساڵى هه‌یه له ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى و نێوه‌ده‌وڵه‌تى له واشنتن. به‌دواى وێنه‌كه‌ى گه‌ڕام به‌ڵام وێنه‌كه له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له زانیارییه‌كانى ناوه‌نده‌كه یه‌كى نه‌ده‌گرته‌وه، ئه‌مه‌یش بابه‌تێكه گومان دروست ده‌كات".
مونیره موسته‌فا كه شاره‌زاییه‌كى بوارى سیخوڕییه سه‌یرى لاپه‌ڕه‌كه‌ى جۆنزى كردووه، دووپاتى ئه‌وه‌ى كردووه‌ته‌وه ئه‌م وێنه‌یه ده‌ستكرده و به یه‌كێك له پرۆگرامه‌كانى زیرەکی ده‌ستكرد دروست كراوه، هه‌وره‌ها كۆمه‌ڵێك شاره‌زاى تر بۆ ئاژانسى ئاسۆشیتید پرێس دووپاتى ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه ئه‌و كچه بوونى راسته‌قینه‌ى نییه، به‌ڵكو ته‌نیا وێنه‌یه‌كه و دروست كراوه.
ئه‌ندرۆ شوارتز گوته‌بێژى ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى و نێوده‌وڵه‌تى ره‌تى ده‌كاته‌وه كایتى جۆنز له گرووپى شرۆڤه‌كارانى ناوه‌نده‌كه بێت، هه‌روه‌ها زانكۆى میشیگانیش ده‌ڵێ قوتابییه‌كى به‌م ناوه‌ى نه‌بووه.
له‌به‌شێكى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، وێنه‌كه به ته‌كنیكى "دیپ فایك" دروست كراوه كه پێشتر وێنه‌یه‌كى دزراو بووه.
له دوو ساڵى رابردوو ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك له سه‌ر سیخوڕیكردن، رووسیاى تۆمه‌تبار كرد، یه‌كێك له دۆسیه‌كان پێوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا بوو كه له ساڵى 2016 به‌ڕێوه‌چوو، بابه‌تێكى تریش ژه‌هراویكردنى سكریپاڵ بوو له به‌ریتانیا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌یان دیپلۆماتكارى رووسى ده‌ركرد.