باخچەیەكی گەرمیان لە سووتان رزگار كرا

:: PM:03:05:24/06/2019 ‌

ئەمڕۆ ئاگر لە باخچەیەكی شارەدێی باوەنووری سەر بە شارۆكەی كەلار كەوتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە باخچەكە لە سووتان رزگار كرا.

ئارازمحەمەد، سەرۆكی شارەوانی شارەدێی باوەنوور بە "وشە"ی راگەیاند، لە شارەدێی باوەنوور پێنج باخچەی تایبەت هەیە پڕ لە دار و درەختن، ئەمڕۆ ئاگر لە یەكێک لەو باخچانە كەوتەوە، بەڵام دەستبەجێ لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانرا ئاگرەكە کۆنتڕۆڵ بكرێ و رێگە لە تەشەنەکردنی بگیرێت .

سەرۆکی شارەوانی باوەنوور دووپاتی دەکاتەوە، تا ئێستە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.

لەگەڵ دەستپێكی گەرما لەدوای مانگی پێنجی ئەمساڵەوە، سەرباری كەوتنەوەی زیاتر لە 200 ئاگر لە زەوی جووتیارانی گەرمیان، هاوكات دارستانی دەستكردی "غازی سالار" لە شارۆكەی كەلار و نەمامگەی گەورەی حكوومی لە شارۆكەی دەربەندیخان سووتان.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان