دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا سكاڵای بنه‌ماڵه‌یه‌كی توركی ره‌ت كرده‌وه كه له سویسرا ده‌ژین. بنه‌ماڵه‌كه سكاڵای ئه‌وه‌یان كردبوو كه ناچاركردنی كوڕان و كچانی مسوڵمان بۆ مه‌له‌كردنی تێكه‌ڵاو له قوتابخانه‌كان پێشێلكردنی ئازادیی ئاینه.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا، دایك و باوكانی قوتابییانی مسوڵمان بۆیان نییه رێگری له به‌شداریكردنی منداڵه‌كانیان له مه‌له‌ی تێكه‌ڵاو له قوتابخانه‌كاندا بكه‌ن.
جێگه‌ی باسه له قوتابخانه‌كانی ئه‌وروپا وانه‌یه‌ك بۆ فێربوونی مه‌له‌كردن هه‌یه و له‌و سه‌عاته‌دا قوتابییان فێری مه‌له‌كردن ده‌كرێن.
دادگاكه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه ئه‌و سزایه‌ی به بڕی هه‌زار و ٣٠٠ یۆرۆ به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌كدا سه‌پێنراوه، له رووی یاسایییه‌وه له جێگه‌ی خۆی بووه، چونكه حكوومه‌ت به‌رنامه‌ی هه‌یه به به‌شداری پێكردنی قوتابییانی بیانی له سه‌رجه‌م وانه‌كان، رێگری له گۆشه‌گیری ئه‌و منداڵانه بكات و مه‌به‌ستیه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه بیانگونجێنێت.
له سویسرا ته‌نیا ئه‌و كاته كچان و كوڕان له كاتی مه‌له‌كردن تێكه‌ڵاو ناكرێن كه كچه‌كان له‌رووی ته‌مه‌نه‌وه گه‌یشتبنه قۆناغی سوڕی مانگانه. ئه‌و دوو كچه توركه‌ی باوانه‌كه‌یان رێگرییان كردبوو له مه‌له‌كردنی قوتابخانه به‌شداری بكه‌ن، ته‌مه‌نیان حه‌وت ساڵ و نۆ ساڵ بووه.
خێزانه‌كه له كاتی نووسینی سكاڵاكه‌یان پشتیان به ماده‌ی نۆی په‌یماننامه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا به‌ستبوو و به‌گوێره‌ی ئه‌و ماده‌یه، "هه‌موو تاكێك له ئازادی بیروڕا و مه‌زه‌و ئازاده" و وه‌ڵامی دادگاش ئه‌وه بووه تێكه‌ڵكردنی كوڕ و كچ ئه‌و مافه پێشێل ناكات و كچانی مسوڵمان ده‌توانن له كاتی مه‌له‌كردن جلكێك له‌به‌ر بكه‌ن كه هه‌موو له‌شیان دابپۆشرێت.
ساڵی ٢٠١٣ه‌ش دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا بڕیارێكی هاوشێوه‌ی ده‌ركرد كه كاتێك خێزانێكی مسوڵمان هه‌مان جۆر سكاڵای به‌رز كردبووه‌وه.
جێگه‌ی باسه ٤٧ وڵات ئه‌ندامی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپان و بڕیاری ئه‌و دادگایه بۆ هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام گرنگیی هه‌یه.