دوای ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه سنووری مێحوه‌ری گوێڕیان له تیرۆریستانی داعش پاك كرده‌وه، به‌شێك له پێشمه‌رگه و ھاووڵاتییان روویان كردووه‌ته رووبار و ئاوه‌كانی سنووری مێحوه‌ری گوێڕ بۆ گرتنی ماسی.
عاسف نووری پێشمه‌رگه‌یه‌كی مێحوه‌ری گوێڕه و بۆ "وشه" ده‌ڵێت، له گوێڕ ماسی زۆره و ئێسته‌ش دوای سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه ناوچه‌كه ئارامه و زۆر جار پێشمه‌رگه و ھاووڵاتی ده‌چنه رووبار و ماسی ده‌گرن. به گوته‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ئه‌وان بۆ خواردنی رۆژانه‌یان ده‌چنه رووبار و هاووڵاتییانیش بۆ فرۆشتن ماسی ده‌گرن.
دوای ئه‌وه‌ی كه سنووری میحوه‌ری گوێڕ له تیروریستانی داعش پاك كرایه‌وه، به‌شێك له ھاووڵاتییان گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان و خه‌ریكی ئیشوكاری رۆژانه‌ی خۆیانن.
شاڵاو سه‌یفوڵا دانیشتووی گۆێڕه و ده‌ڵێت، "پێش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بێنه ناوچه‌كه، من كارم راوه‌ماسی بوو و ئێسته‌ش له سایه‌ی پێشمه‌رگه درێژه به پیشه‌كه‌م ده‌ده‌م."
به گوته‌ی ئه‌و ماسیگره به‌ھۆی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی دوو ساڵه له‌و ناوچه‌یه ماسی نه‌گیراوه، ژماره‌یه‌كی زۆری ماسی هه‌ن و زۆر كه‌س هه‌ن رۆژانه ١٥ كیلۆ ماسی ده‌گرن و كیلۆی به پێنج تا حه‌وت هه‌زار دینار ده‌فرۆشن.
ره‌مه‌زان بازی كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی تره ده‌ڵێت، ئه‌و پیشمه‌رگانه‌ی ماسی ده‌گرن به‌شی هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی تر ده‌ده‌ن.
رووباری زێی بچووك له باكوری كوردستانه‌وه دێته باشووری كوردستان و له گه‌لی ره‌شاڤای سه‌ر به شاره‌دێی دێره‌لووك ده‌ست پێ ده‌كات.
وشه / نه‌وزاد ھلۆری