مەرج و ڕێنماییەكانی خوێندن بۆ ساڵی 2018 – 2019 لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كرایەوە و قوتابی بە نمرەی 85 لە بەشە پزیشكییەكان وەردەگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەم نۆی تەمووز، بەپێی ئەو ڕێنوێنیانەی دەست "وشە" كەوتووە، مەرج و ڕێنوێنییەكانی وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزینی قوتابیان خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2019 ڕوونكراوەتەوە.
لە ڕێنوییەكان نووسراوە، پێویستە قوتابی بۆ خوێندن لە كۆلێژە پزیشكییەكان تێكڕای نمرەی لە %85 كەمتر نەبێت و بۆ كۆلێژە ئەندازیارییەكان تێكڕای نمرەی لە %80 كەمتر نەبێت و بەشە زانستییەكانیش خوێندن تێیدا چوار ساڵە و بە نمرەی لە %74 كەمتر نەبێت وەردەگیرێن، بەڵام ناسناوی پزیشكی وەرناگرن.