جووتیارە نمونەییەکە کۆمەڵێک بەرهەمی نوێی نمایش کرد

:: PM:03:35:11/07/2019 ‌

ئەمڕۆ جووتیارە نمونەییەکە پێشانگەیەکی بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی کردەوە کە زیاتر لە 20 بەرهەمی کشتوکاڵی لەخۆ گرتووە و دەڵێ، هەریەک لەو بەرهەمانە تۆوەکەیم لە وڵاتێکی جیاوازەوە هێناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی تەمووز، ئازاد محمد جووتیاری نمونەیی هەڵەبجە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی سەردانی سێ واڵاتی ئەوروپام کرد، لەو وڵاتانە هەر تۆوێک کە بەسود بووبێت و لە کوردستان نەبووبێت هێناومەوە و لێرە تاقیکردنەوەم لەسەر کردوون و ئێستا بە جووتیارانی دەناسێنم، دەمەوێ بیسەلمێنم کە جووتیاری کورد توانای باشی هەیە بۆ بەرهەمهێنان.

ئازاد محەمەد بەرهەمەکانی لەناو پێشانگەکەیدا بۆ فرۆشتن نمایش کردبوو و وەک دەڵێ خواستێکی زۆریان لەسەر بووە و لەڕووی کوالێتی و تەندروستیشەوە ئەو بەرهەمانە ئاستیان بەرزە و بەپێی ستانداردەکان بەرهەم هێنراون.

زیاتر روونی دەکاتەوە، داواکارم لە کابینەی نوێی حکوومەت گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ بدات و هەلی ئەوە بڕەخسێنێت بەرهەمی جووتیاری کوردستان هەناردەی دەرەوە بکەین.

ئەو پێشانگەی ئەمڕۆ کۆمەڵێک بەرووبوومی لەخۆ گرتووە کە تا ئێستا لە کوردستان بەرهەم نەهێنراون هێناومن و لێرە کاریان لەسەر دەکەم کە ڕێژەیان لە کوردستان زۆربێت و متوربەکردنی 20 درەختة لەسەر یەک دار بەهێ ئەنجامدا و هەموان سەرکەوتوو بوون تەنانەت یەکێکیان گوڵە و بۆ جوانی داومە لە تەنیشت دارە بەرییەکان .

هەڵەبجە/ شەفیق بانیشاری





وشە - هیدایه‌ت جان