له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن گفتوگۆ و قسه له‌سه‌ر كۆتایی جه‌نگی سووریا و مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات زیاتر و فره‌وانتر ده‌بوو، هه‌مووانیش كۆتایی یارییه‌كه‌یان به بردنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د لێكده‌دایه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌نگ كۆتایی نایه‌ت، ئه‌سه‌دیش زیانمه‌ندترین كه‌سه له هاوكێشه‌ی سووریا.
چارلز لیسته‌ر توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی برۆكینگز له‌وباره‌وه له گۆڤاری
فۆرێن پۆلسی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، ڕژێمی سووریا و ئه‌سه‌د هیچ سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وتێكیان له داهاتووی سووریا مسۆگه‌ر نه‌كرد، هه‌ر چه‌نده دۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی ئه‌سه‌د له كوێیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رجه‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یه به ده‌ست ڕووسیا و ئێرانه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د سووریایشی به ته‌واوی كرده وێرانه له پێناوی سه‌ركه‌وتن، كه‌چی هه‌رگیز ده‌ستی ناكه‌وێت.
دوای ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2015 له سووریا بۆ پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌د، تا ئێسته ئۆپۆزسیۆنی سووریا هه‌ر له پاشه‌كشه‌دایه و هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا زۆرترین ناوچه‌ی له ده‌ست بوو، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ست ماوه‌ته‌وه كه به پشتیوانی توركیا داگیری كردوون.
ئێسته دۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌سه‌د خاوه‌نی كام سووریایه، سووریایه‌ك كه داروپه‌ردووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌ماوه و پێویستی به ده‌یان ساڵ و سه‌دان ملیار دۆلاره بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش هیچ سه‌روه‌رییه‌كی سووریا نه‌ماوه، هه‌ر وڵاتێك به ویستی خۆی مامه‌ڵه ده‌كات و ئاسمانی سووریا به‌كارده‌هێنێت، هه‌رچه‌نده زۆر داوا ده‌كرێ كه سه‌روه‌ری و پێگه بۆ دیمه‌شق بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هاوكێشه‌كه له‌وه گه‌وره‌تره كه به گوێری ئه‌سه‌د و ڕژێمه‌كه‌ی بكرێ و به ئاسانی ئاسمان و ئاو و سنووری سووریا بگه‌ڕێته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوو له له‌نده‌ن له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی كارته‌ر كۆربه‌ندێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ سووریا ساز كرا، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی به‌ریتانی-سووری ساز كرابوو، باوكی هاوسه‌ری ئه‌سه‌د به‌رپرسی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه، به‌ڵام سه‌رجه‌م پسپۆر و سیاسی و شاره‌زایان له كۆربه‌نده‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌رییان بۆ سووریا به كارێكی ئه‌سته‌م زانی، چونكه ئه‌سه‌د هه‌موو سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی به ڕووسیا و ئێران فرۆشتووه، توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری نه‌ماوه و دابه‌شكراوه، بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ هیچ لایه‌ك بكه‌ن، به ویستی خۆیان دێنه ناو سووریا و ئاسمانی ئه‌و وڵاته به‌كار ده‌هێنن و مووشه‌كبارانی ده‌كه‌ن.
به ڕوانین له‌و ڕاستییانه به وردی ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌سه‌د هیچ بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنێكی له سووریا به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێسته‌ی هێنده‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌ك نابێ و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا جوڵه‌پێكردنییه‌تی له‌لایه‌ن ئێران و ڕووسیاوه، جیا له‌وه‌یش ئه‌و دۆخه‌ی كه 2011 ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی سووریای لێ كه‌وته‌وه، تا ئێسته به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ سووریا و ده‌رچوونی ده‌ستی وڵاتانی وه‌كو ڕووسیا و ئێران و ئه‌مه‌ریكا و توركیا و كه‌نداو و ئیسرائیل، ئه‌وا مه‌ترسی هه‌یه، جارێكی تر خه‌ڵكی دژی ئه‌سه‌د ڕاپه‌رین ئه‌نجام بده‌نه‌وه، چونكه 2011 خزمه‌تگوازری خراپ بوو، ئێسته ئه‌وان ماڵ و هه‌موو شتێكیان نییه، نه‌ك ته‌نیا خزمه‌تگوزاری.
لیسته‌ر ده‌چێته سه‌ر دۆخی ئیدلب و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له هه‌وڵدان بۆ گرتنه‌وه‌ی ئیدلب كه دوا مۆڵگه‌ی ئۆپۆزسیۆنه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هێرشه به‌رده‌وامه‌كانیان له ئاسمان و وشكایی، كه‌چی بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك مه‌تر پێشڕه‌وی بكه‌ن، زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه و سه‌دان كوژراو له ڕیزی سوپاكه‌ی هه‌یه و هاوكات ده‌یان تانك و تۆپ و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، یان سووتێنراوه.
هۆكاری ئه‌م شكسته گه‌وره‌یه‌ی دیمه‌شقیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه میلیشیاكانی ئێران به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌یان نه‌كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه گرنگی ستراتیجی بۆ ئێران نییه، ڕووسیایش داوای ئاگربه‌ستی كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپاكردنی جه‌نگ نه‌بوو، بۆیه ئه‌سه‌د بێ مۆسكۆ و تاران، هیچ توانا و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر سووریا نییه، به‌ڵكوو تووشی گه‌وره‌ترین شكست ده‌بێته‌وه و ده‌بێ به ئاشكرا جیهان ئه‌و ڕاستییه بزانێت، كه مه‌ترسی هه‌یه مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی هاوشێوه‌ی بووكه‌ڵه‌یه‌ك دروست بكات، كه جوڵه‌پێكردنی له تاران و مۆسكۆ بێت.
ئه‌گه‌ر توركیایش به‌وشێوه‌یه‌ی ئێسته پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن بكات و ڕێ به پێشڕه‌وییه‌كردنیان بدا، ئه‌وا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د تێك ده‌شێكن و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه دروستكراوه‌ی كه باسی لێ ده‌كه‌ن، به چه‌ند ڕۆژێك ده‌بێته خوڵه‌مێشك و با له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبات، بۆیه ئه‌سه‌د هه‌ر چۆنێك بێ، زیانمه‌ندترین لایه‌نه له هاوكێشه‌كانی سووریا و هیچ كاتیش نابێته براوه، چونكه ئه‌و هه‌موو شتێكی سووریای به واژووكراوی پێشكه‌شی ئێران و ڕووسیا كردووه و وه‌ك بووكه‌ڵه‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه.