كاتی تەواوبوونی ڕێی هەولێر- كۆیە ئاشكرا كرا

:: AM:09:45:17/07/2019 ‌
بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ئاشكرای دەكات كارەكانی نۆژەنكردنەوەی ڕێی هەولێر- كۆیە پێشڤەچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و ئەگەر هیچ كێشەیەك نەیەتە پێش لە كاتی خۆیدا تەواو دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی تەمووز، زاهیر محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لەلایەن كۆممپانیای جێبەجێكار كارەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامی كۆیە پێشڤەچوونی باشی بەخۆییەوە بینیوە و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن لە كاتی خۆیدا تەواو دەبێت.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە گوتی، بڕینێكی زۆر كراوە ئەو شوێنانەشی خاكەكەی فشۆڵ بووە قووڵ كراوە، چونكە هەرچی بكرێت ئەوا قیرتاوكردنەكە لەسەر كێشەی تێدەكەوێت بۆیە دەبێت ئەو شوێنانە هەڵكۆڵین.

ڕوونی كردەوە، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو كارەكانی تەواو دەبێت و تا یەك ساڵیش هەر كێشەیەك لە ڕێیەكە هەبێ لەسەر كۆمپانیایە چاكی بكاتەوە و ئەمڕۆ وەزیری ئاوەدانكردنەوە سەردانی پڕۆژەكە دەكات.

شارۆكەی كۆیە بەدووری 71 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر و ڕێیەكەی بەتەواوەتی تێكچووە و ئەمساڵ بودجەی پێویستی بۆ دابینكراو بۆ نۆژەنكردنەوە لە كۆیە تا شارەدێی دێگەڵە.



وشە - رامیار جەواد