سەرۆک بارزانی و بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆ بوونەوە

:: PM:12:40:17/07/2019 ‌

ئەمڕۆ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جۆن ویلكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ی تەمووز، ماڵپەڕی بارەگای سەرۆک بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆک بارزانی و جیمس سۆرنتۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەبارەی دوا گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و هەروەها تاوتوێكردنی هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش کۆ بوونەوە.

زیاتر روون کراوەتەوە، لە دیدارەكەدا كەجێمس سۆرنتۆن كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر ئامادە بوو، باڵیۆزی بەریتانیا خۆشحاڵیی خۆی ڕاگەیاند بەو گۆڕانكارییە ئیجابییانەی كە لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و هەروەها پێشڤەچوونیپێوەندی و دانوساندنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕوویان داوە و بە مایەی ئومێدی وەسف كرد.

"باڵیۆزی بەریتانیا پاڵپشتیی وڵاتەكەیشی بۆ حكوومەتی تازەی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. هەروەها ئاماژەیشی بە ویستی بەریتانیا دا لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق" لە بڵاوکراوەکەدا وا نووسراوە.

ئاماژەی پێدراوە، سەرۆك بارزانی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا بە گرنگ وەسف كرد و هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشەوە بچن و هیوای سەركەوتنیشی بۆ كونسوڵی گشتیی تازەی بەریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرك و كاری نوێیدا.

لە کۆتاییدا دووپات لەوە کراوەتەوە، بارودۆخی سیاسیی و دوا گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و هەروەها تاوتوێكردنی هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش و مەترسیی دووبارە دەركەوتنەوەیان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.


وشە - هیدایه‌ت جان