گازۆ جۆرێكه له چه‌ره‌زات پڕه له پێكهاته‌ى خۆراكى كه له شێوه‌ى گورچیله‌دایه و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له لانكه و كینیا و هیندستان بڕێكى زۆر پێكهاته‌ى خۆراكى تێدایه وه‌ك مس و مه‌گنیسیۆم و فسفۆر و كالیسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم.
ئه‌م چه‌ره‌زاته بڕێكى باش ڤیتامین سى و ڤیتامین كه‌ى و ئى تێدایه ده‌توانرێت له دروستكردنى زه‌ڵاته یان به خاوى بخورێت.
یه‌كه‌م: ماسولكه و ده‌مار ده‌پارێزێت، گازۆ به‌ژه‌مێكى باش داده‌نرێت به‌هۆى بوونى مه‌گنیسیۆمه‌وه شانه و ماسولكه‌كان و شێسك و ئه‌ندام ده‌پارێزێت. په‌ستانى خوێن رێكده‌خات و ئێسك به‌هێز ده‌كات.
دووه‌م: باشه بۆ دڵ، گازۆ باشه بۆ دڵ چونكه هیچ چه‌ورییه‌كى تێدا نییه پره له دژه‌ئۆكسید و مه‌ترسییه‌كانى نه‌خۆشیى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌هۆى بوونى مه‌گنیسیۆمه‌وه په‌ستانى خوێن ئاسایى ده‌كاته‌وه و رێ له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ ده‌گرێت.
سێیه‌م: مه‌ترسییه‌كانى كه‌مخوێنى كه‌م ده‌كاته‌وه، سوودێكى تر‌ى گازۆ ئه‌وه‌یه كه مه‌ترسییه‌كانى نه‌خۆشى كه‌مخوێنى كه‌م ده‌كاته‌وه بڕێكى باش ئاسن به‌له‌ش ده‌دات و ئۆكسجین ده‌گه‌یه‌نێت به خانه‌كانى له‌ش و سیستمى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئاسن له له‌شدا كه‌مبوو ئه‌وه له‌ش تووشى شه‌كه‌تى و كه‌مخوێنى و ته‌نانه‌ت تووشى هه‌وكردن ده‌بێته‌وه.
چواره‌م: رێ له به‌ردى زراو ده‌گرێت، به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان ئه‌و ژنانه‌ى كه هه‌فتانه كووپێك چه‌ره‌زات ده‌خۆن كه‌متر تووشى به‌ردى زراو ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر گازۆ له چه‌ره‌زاتدا زیاد بكرێت ئه‌وه ته‌ندروست له‌ش به گشتى باشتر ده‌كات.
پێنجه‌م: سیستمى به‌رگرى زیاد ده‌كات، خواردنى گازۆ سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ له‌ش هه‌روه‌ها سیستمى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات و هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه یارمه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى له‌ش ده‌دات. یارمه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى برین ده‌دات كاتێك له‌ش تووشى زه‌بر یان برین ده‌بێت.
شه‌شه‌م: مه‌ترسییه‌كانى شه‌كره كه‌م ده‌كاته‌وه، پێویسته گازۆ زیاد بكرێت له ژه‌مه‌كاندا چونكه مه‌ترسییه‌كانى نه‌خۆشیى شه‌كره كه‌م ده‌كاته‌وه، هیچ جۆره كۆڵیسترۆڵێكى خراپى تێدانییه بڕێكى كه‌م شه‌كرى تێدایه خۆراكێكى باشه بۆ ئه‌و كه‌شانه‌ى كه نه‌خۆشیى شه‌كره‌یان هه‌یه.