كهسێك له مهلهوانگهدا خنكا
پۆلیسى گهرمیان ڕاى گهیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنجێک لە شارۆكهى کفری لە مەلەوانگەیەکدا خنکاوه.
ئێوارهى ئهمڕۆ ههینى 19ى تهمووز، عەلی جەمال بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رای گەیاند، تەرمێک هێنراوەتە بەشی پزیشکی دادوەری شارۆكهى کەلار کە لە ئاودا خنکاوە و گیانی لەدەستداوە.
" بەگوتەی کەسوکارەکەی قوربانییەکە ناوی نایب بەکر محەمەدە و لە دایکبووی ساڵی (1985) و دانیشتووی کفریە، بەمەبەستی مەلەکردن ڕووی لە مەلەوانگەیەکی شارۆكهكه کردووە و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە" پۆلیس وا دهڵێت.
ئێسته پۆلیسی کفری دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (411) دوو کەس گیراون.
وشە -
سهرخێڵ هاشم