كۆمسیۆن هاووڵاتییانی هەولێر ئاگەدار دەكاتەوە

:: PM:01:23:20/07/2019 ‌
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ئاگەداری ئەو كەسانە دەكاتەوە لە هەولێر ڕۆژی هەڵبژاردن فەرمانبەری بنكەكان بوونە سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی تەمووز، لە ئاگەدارییەكی لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئاگەداری ئەو كەسانە دەكەینەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر كارمەندی ڕۆژی دەنگدان بوون، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30ـی ئەیلوولی 2018 ئەنجام درا.

لەو ئاگەدارییە ڕوون كراوەتەوە، ئەو كەسانەی تا ئێستە مووچەكەیان " پاداشت" وەرنەگرتووە، پێویستە بەزووترین كات سەردانی فەرمانگەكەمان بكەن، چونكە دوا بەروار بۆ دابەشكردنی ئەم پاداشتە لە فەرمانگەكەمان تا 15ـی ئابی 2019 دەبێت.

ئەوەیش باس كراوە، پێویستە فەرمانبەر یەكێك لەو بەڵگەنامانەی پێ بێت بریتین لە پاسپۆرت یان كارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی یان ڕەگەزنامەی عێراقی یان مۆڵەتی شۆفێری، هیچ كەسێك ناتوانێ لەجێی كەسێكی تر ئەم كرێیە وەربگرێت.

ئەو ئاگەدارییە لە كاتێكدایە 30ـی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 8720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌