ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی كەمی ڤیتامین بی12ەوە تووشت دەبن

:: PM:07:17:20/07/2019 ‌

توێژەران ئاماژە دەكەن كە سێ نیشانەی شاراوە هەن بۆ كەمی ڤیتامین بی 12 و پێویستە وریایان بین، چونكە چارەسەر نەكردنی كەمی ڤیتامینەكە لە كاتی گونجاودا مەترسی گەورەی لێ دەكەوێتەوە.

توێژەران ئاماژە دەكەن كە كەمی ڤیتامین بی 12 بۆ تووشبوون بە چەند نەخۆشییەكی مەترسیدار پەرە دەستێنێت ئەگەر لەش بڕی پێویستی لە رێگەی خۆراكەوە دەست نەكەوێت، كە زۆر پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و پاراستنی تەندروستی دەمارەكان.

هەروەها ئەوانەی رووەكخۆرن زیاتر تووشی كەمی ئەو ڤیتامینە دەبنەوە، چونكە لە زۆرینەی ئەو خۆراكانەدا هەیە كە بنەڕەتیان هی ئاژەڵە، جیا لەوە هەندێك حاڵەتی تەندروستی هەن وەك كەمخوێنی پیس (شێرپەنجەیی)، رەنگە كار بكاتە سەر مژینی لەش بۆ ڤیتامین بی 12 لە خۆراكدا.

بۆیە ئەگەر كەمی ڤیتامین بی 12 نەهاتە چارەسەركردن، دەكرێت نەخۆش تووشی كێشە بێتەوە لە جووڵانەوە و دڵ و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەزۆكی و شێرپەنجەی گەدە، بۆیە بۆ دووركەوتنەوە لەو كێشانە پێویستە شارەزای نیشانەكانی كەمی ئەو ڤیتامینە ببین. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل