خۆشووشتن و مەلەكردن بە هاوێنەی چاوەوە مەترسیدارە

:: PM:07:38:20/07/2019 ‌

پەتایەكی دەگمەن و مەترسیدار بووە هۆی كوێربوونی یەك لە چاوەكانی ژنێكی بەریتانی كە بە هاوێنەی نووسەكەوە خۆی شووشتووە و مەلەی كردووە.

بەپێی سەنتەری كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان لە ئینگلتەڕا، ئەو پەتایە بەهۆی هەڵگرتنی ناتەندروست و ناڕاستی هاوێنەی نووسەكی چاوەوە یان چۆنیەتی مامەڵەكردن و پاكراگرتنیەوە بووە، وەك ماڵپەڕی "فۆكس نیوز"ی هەواڵی باسی دەكات. ئەگەرچی ئەو ژنە بەریتانیاییە تەمەن 41 ساڵییە چارەسەری بۆ كرا، بەڵام توانای بینینی چاوی چەپی بۆ نەگەڕایەوە.

ئەو ژنە مێژوویەكی دوورودرێژی لەگەڵ بوونی ئازارێكی زۆر و لێڵبینی و هەستیاری بۆ رووناكی لە چاوی چەپی هەبووە، پزیشكانی چاو دەڵێن، ئەو هاوێنەی نووسەكی چاوی بەستووە و خۆی شووشتووە و بە هاوێنەكەوە مەلەی كردووە، لە كاتی پشكنینی بە زەحمەت چاوی چەپی بۆ كراوەتەوە و سپێنەی چاویشی سوور هەڵگەڕاوە و وردی بینین لە چاوی چەپی گەیشتووەتە 20/200، بۆیە ئەو ژنە دوای رووداوەكە چاوی چەپی لەدەست داوە.

دوای چارەسەرییەكی زۆر توانای بینینی بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام چاوی چەپی هەر كێشەی هەیە، پزیشكان نەخۆشییەكەیان بە هەوركدنی كۆرنیەم دیاری كرد كە چۆرێكی هەوكردنە هەڕەشە لە بینین دەكات بەتایبەتی لەوانەی هاوێنەی نووسەك دەبەستن، ئەو هەوكردنە بەهۆی ئەمیبیای تاكخانەی لە جۆری "شوكمیبە" دروست دەبێت، بەتایبەتی لەوانەی بە شێوەیەكی نادروست مامەڵە لەگەڵ هاوێنەی چاویان دەكەن.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل