نه‌ڤید كار بۆ به‌ جیهانى بوونى كلیپه‌ تازه‌كه‌ى ده‌كات

:: PM:08:29:20/07/2019 ‌
گۆرانیبێژى ناودارى لاو نەڤید زەردی له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌ نوێترین گۆرانیی بە ناوی "وەرەوە" به‌ شێوه‌ى كلیپ كه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ كار بۆ به‌جیهانى بوونى ده‌كات تاكو زۆرترین بینه‌رى هه‌بێت.

"نەڤید زەردی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاو کردەوە بە ناوی "وەرەوە"، تاكو ئێسته‌ له‌ یوتیووب 370,675 بینه‌رى هه‌بووه‌.

ڤیدیۆ کلیپی "وەرەوە"ى نه‌ڤید زه‌ردى تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن "ڕەنج سەنگاوی" نوسراوە، ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن نەڤید خۆیەوە دانراوە، کاری دەرهێنانیشی لەلایەن "ڤیکتۆر، مەزلومۆتۆ" بۆ ئەنجام دراوە.

نەڤید زەردی خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی 2004 ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیوویەتی لە ڕێگەی گۆرانییەکانییەوە هەوادارێکی زۆری هەبێت، کۆمەڵێک ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، جگە لەوەیش چەندان کۆنسێرتی لە شارە جیاوازەکان ساز کردووە.



وشە - محەمەد میران