لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لە دەست دا

:: PM:08:23:09/08/2019 ‌
لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا، گەنجێك لە شاری هەولێر گیانی لە دەست دا، پۆلیسی هاتوچۆیش هۆكاری ڕووداوەكە بۆ تیژڕەوی شۆفێرەكە دەگێڕێتەوە.

فازل حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕای گەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ هەینی نۆى ئاب، لە نزیك ئاوی ئیفرازی هەولێر، ئۆتۆمبێڵێك لە جۆری پیكاب وەرگەڕا و لە ئەنجامدا شۆفێرەكەی كە كوڕێكی گەنج بوو، گیانی لە دەست دا".

له‌باره‌ى هۆكارى ڕووداوه‌كه‌، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، هۆكاریی ڕووداوەكە بۆ تیژ لێخۆرینی شۆفێرەكە دەگێڕێتەوە.

ماوه‌یه‌كه‌ ڕووداوەكانی هاتوچۆ بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كردووە، هەندێك لە شارەزایانیش پێیانوایە، زۆرێك لەو ڕووداوانە بەهۆی پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوەیە و هەندێكی تریشیان بۆ خراپی ڕێگەوبانەكان دەگەڕێتەوە.


وشە - محەمەد میران