عەزیز وەیسی " كچی جوانڕۆ"ی بڵاو كردەوە

:: PM:03:37:11/08/2019 ‌
هونەرمەندی گورانیبێژ عەزیز وەیسی ئەمڕۆ كە هاوكاتە لەگەڵ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەرهەمێكی نوێی بەناوی "كچی جوانڕۆ" بڵاو كردەوە.
 
ئەو هونەرمەندە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕای گەیاندووە" جەژنانەی من بۆ ئەم جەژنە ڤیدیۆكلیپێكە كە لە دەرهێنانی ناسر حەیدەرییە".

عەزیز وەیسی هاودارێكی زۆری لە هەرێمی كوردستان هەیە و زیاتر لە بۆنە و جەژنەكاندا خەڵكی گوێ‌ لە بەرهەمەكانی دەگرن، چونكە زۆربەیان لە چوارچێوەی گۆرانی شاد دەسووڕێنەوە.

 ئەو له‌ ساڵی 1968 له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی گۆرانی (بۆ تۆرای) ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد، چەندان کلیپ و ئەلبوومی هەیە و لەسەر ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.
 


وشە - سه‌رخێڵ هاشم