پلەی گەرمی لەم شارەی كوردستان دەگاتە 51

:: AM:10:38:13/08/2019 ‌

ئەمڕۆ سێشەم پلەی گەرمی كەشوهەوای زۆربەی پارێزگاكانی كوردستان بەرز و تاقەت پڕووكێنە و تا 51 پلە بەرز دەبێتەوە.

لە هەولێر ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەبێت، ئەو گەرمایە سبەی چوارشەمیش بەردەوام دەبێت.

لە دهۆك بەرزترین پلە 45 دەبێت، بەڵام بۆ سبەی چوارشەم پلەیەك لە پلەكانی گەرمی دادەبەزێت و ئەگەری نمەبارانیش لە ناوچە شاخاوییەكانی پێشبینی دەكرێت.

لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی 43 دەبێ و بۆ سبەی چوارشەمیش بە هەمان پلەی گەرمی بەردەوام دەبێت و هاوشێوەی هەولێر خێرایی با 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەبێت.

دۆخی كەشوهەوا لە كەركووك بەراورد بە پارێزگاكانی تری كوردستان زۆر گەرمترە و ئەمڕۆ بۆ 51 پلە بەرز دەبێتەوە، بەڵام بۆ سبەی چوارشەم بۆ 50 پلە دادەبەزێت كە هێشتا بەرزە.



وشە - سلێمان تاشان