بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر دوو پڕۆژه‌یاسای گرنگ بدات ئه‌وانیش دیاریكردنی پشكی پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێن و ئه‌وانه‌ی نابه‌رهه‌مهێنی نه‌وتن، بێجگه له دووه‌م هه‌موواركردنی یاسای كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام ده‌نگدانه‌كه بۆ سبه‌ی دووشه‌م دوا خرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م په‌رله‌مانی عێراق دووه‌م دانیشتنی سێیه‌م وه‌رز و ساڵی یاسادانانی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبووری و ئاماده‌بوونی 223 په‌رله‌مانتار ساز كرد و تیایدا تاوتوێی چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی كرد.
ئه‌مه‌و بڕیاربوو په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر چوار پڕۆژه‌یاسا بدات و خوێندنه‌وه‌ش بۆ دوو پڕۆژه‌ی تر بكات، به‌ڵام ده‌نگدانی له‌باره‌ی هه‌ردوو پڕۆژه‌یاسای پشكی پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێن و ئه‌وانه‌شی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت نین، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یاسای دووه‌م هه‌موواركردنی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره 11ی ساڵی 2007 بۆ دانیشتنی داهاتوو دوا خست.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مان له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چوونی عێراق بۆناو رێككه‌وتننامه‌ی رێسا ناوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ریایی بۆ ساڵی 1972 درا و یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ش بۆ پڕۆژه‌یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی كرا، بێجگه له سپاردنی بڕگه‌ی دووباره ده‌نگدانه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای دووه‌م هه‌موواركردنی یاسای یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی عێراق ژماره 43 بۆ ساڵی 1989 بۆ لیژنه‌ی یاسای بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی.
هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی له سێیه‌م ساڵ و وه‌رزی یاسادانان ساز كرد و ده‌نگی بۆ پڕۆژه‌یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێراق دا، له‌و كاته‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه له دانیشتنه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی په‌رله‌مان بێت و ناوی كاندیدانی وه‌زاره‌ته ته‌ناهییه‌كان ئاشكرا بكات.