شه‌ش وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئاماده‌یی ته‌واوی خۆیان پێشان دا، بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌و 147 په‌نابه‌ره بكه‌ن كه له نزیك دوورگه‌ی لامبیدوسای ئیتاڵیا گیریان خواردووه و له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كه‌وه ڕزگار كران، پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به ژیانیان بێت.
له نامه‌یه‌كی ئاراسته‌كراو بۆ وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا ماتیۆ سافینی له‌لایه‌ن جوزیبی كونتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیاوه ئاماژه‌ی داوه، كه هه‌ریه‌ك له فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و رۆمانیا و پرتوگال و ئیسپانیا و لۆكسمبۆرگ ئاماده‌یی ته‌واویان پێشان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 147 په‌نابه‌ره بگرنه خۆیان و له وڵاته‌كانیان مافی مانه‌وه‌یان پێ بده‌ن.
كونتی له نامه‌كه‌ی دا
نووسیویه‌تی، جارێكی تر داوامان له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، كه ده‌ستی پشتیوانیمان بۆ درێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر بكرێ، چونكه ڕۆژ دوای ڕۆژ هاتنی په‌نابه‌ران له ده‌ریاوه ڕووی له زیادبوونه و هیچ چاره‌سه‌رێكیش نییه بۆ وه‌ستاندنیان.
له ڕۆژانی ڕابردوو كه‌شتی ئۆبن ئارمز له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی لامبیدۆسا توانی به‌له‌مێكی بچووكی په‌نابه‌ران كه 147 په‌نابه‌ری تێدا بوو له نزیك دوورگه‌كه ڕزگار بكات، دوای ئه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كه‌یان تێكشا بوو و خه‌ریكبوو سه‌رجه‌میان ده‌كه‌ونه نێو ئاوی ده‌ریاوه و ده‌خنكێن.