به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی منداڵان پێكهاته‌ی جه‌سته‌یان زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ كه‌سانی پێگه‌یشتوو، بۆیه ده‌بێت سیستمی خۆراكییه‌كی جیاوازیش بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی جه‌سته‌یان زیاد بكات و له نه‌خۆشی پارێزراوبن.
ماڵپه‌ڕی "
webmd" هه‌واڵیكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له چه‌ند خۆراكێك ده‌كات كه پێویسته منداڵان بیخۆن و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكی منداڵان ئامۆژگاری دایك و باوكان ده‌كه‌ن كه چه‌ند جۆره خۆرادنێكی دیاریكراو بده‌ن به منداڵه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی ته‌ندروست گه‌شه بكه‌ن و له نه‌خۆشییه‌كان پارێزراوبن، گرینگ‌ترین خۆراكه‌كان ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م - ماسی سه‌له‌موون: یه‌كێكه له‌و جۆره ماسییانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمێگا سێ و ماده‌ی خۆراكییه‌كانی تر كه گه‌شه زیاد ده‌كات و خانه‌كانی مێشك به‌هێز ده‌كات.
دووه‌م - هێلكه: هێله به‌وه ناسراوه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین ئه‌مه‌یش زۆر پێویسته بۆ منداڵان، چونكه مێشكیان به‌هێز ده‌كات و چالاكی جه‌سته زیاد ده‌كات و كۆئه‌ندامی هه‌رسیشیان باشتر ده‌كات.
سێیه‌م - به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان.
چواره‌م - شۆفان.
پێنجه‌م - میوه وه‌ك مۆز، شووتی و توو.