ژنێكی ئه‌مه‌ریكی پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ئازار له گورچیله‌كانیدا كرد، سه‌ردانی پزیشكی كرد تا چاره‌سه‌ری خۆی بكات، كه‌چی سێ منداڵی بوو.
له ویلایه‌تی باشووری داكۆتای ئه‌مه‌ریكا، ژنێك هه‌ستی به ئازار له گورچیله‌كانی كرد، پێشتریش بۆی ده‌ركه‌وتبوو كه به‌ردی له گورچیله‌كانیدا هه‌یه، بۆیه سكی ئاوسابوو و تووشی چه‌ند حاڵه‌تێكی نامۆی كردبوو.
ئه‌و ژنه ده‌ڵێ، هه‌رگیز هه‌ستم به‌وه نه‌كردووه سكم هه‌بووبێ و چاوه‌ڕوانی منداڵ نه‌بووم، به‌ڵام كاتێك چووم چاره‌سه‌ری به‌رده‌كان بكه‌م، له نه‌خۆشخانه سێ منداڵم بوو و پێیان ڕاگه‌یاندم كه دووگیانم و سێ منداڵ له سكمدان و دووگیانییه‌كه‌م له هه‌فته‌ی 34ی ته‌مه‌نیدایه.
ئه‌م زانیارییانه‌ی پزیشكه‌كان به‌و ژنه‌یان گوت تووشی شۆكی كرد و نه‌یده‌زانی چی بكات، تا پزیشكه‌كان نه‌شته‌رگه‌رییان بۆی كرد و سێ منداڵی سیانه‌ی بوو، هه‌رسێكیان ته‌ندروستن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه.
دانیێت گێلتز ئه‌و ژنه‌یه بووه‌ته دایكی سێ منداڵی سیانه و پێشتریش دووانی تری هه‌بوو، كێشی سێ منداڵه نوێیه‌كه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان كیلۆیه‌ك و 800 گرام ده‌بوو، ناوی لێ نان بلێز، چێپسی و نیكی.