له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، تاعوون به ته‌واوی له ئه‌وروپا بڵاوبووه‌وه و كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵوه‌راند و به ملیۆنان خه‌ڵكی كوشت، به‌ڵام تا ئێسته زانیوتانه سه‌ره‌تا تاعوون له كوێوه سه‌ری هه‌ڵدا و چۆن به جیهان بڵاوبووه‌وه، ئه‌مه چیرۆكێكی شاراوه‌یه و تا ئێسته‌یش زۆر كه‌س زانیاری‌یان له‌سه‌ری نییه.
له سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌م ئه‌و په‌تا ترسناكه سێیه‌كی خه‌ڵكی ئه‌وروپا كوشت، به ته‌واویش كیشوه‌ری ئاسیای وێران كرد و ژماره‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زاند، به گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان و ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و په‌تا ترسناكه له باكوری چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتریش مه‌غۆله‌كان به ته‌واوی ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقایان بڵاو كرده‌وه، تا ئێسته به وردی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌دراوه‌ته‌وه، كه ئایا تاعوون په‌تایه‌كی سروشتی بوو و به جیهان بڵاوبووه‌وه، یان ده‌ستكردنی مرۆڤ، بۆ له‌ناوبردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
هه‌ر چۆنێك بێ له‌وباره‌وه گومانی زۆر هه‌ن، كه هۆی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی تاعوون به‌و ترسناكییه و به‌و فره‌وانییه دروستكراو بێ، نه‌ك كارێكی سروشتی، ئه‌و په‌تایه به‌هۆی كوشتنی زۆرترین مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، ناوی "مه‌رگی ڕه‌ش"ی لێ‌نرا و زۆرترین شتی له‌باره‌وه نووسراو و به مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر داهاتووی وه‌چه‌ی مرۆڤایه‌تی ناوی براوه.
زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه تاعوون سه‌ره‌تا له باكوری ڕۆژئاوای چین بڵاوبووه‌وه، به‌شێكیشیان له‌و بڕوایه‌ن كه له باشووری ڕۆژئاوای چین و ده‌شته‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه بووه، به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌و په‌تایه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی ئیمپراتۆر یوان بۆ سه‌ر مه‌غۆله‌كان به ئامانجی ڕزگاركردنی چین له ده‌ستی مه‌غۆله‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و دوای سێ ساڵ ئه‌و په‌تایه زیاتر له 90% هه‌ریمی خبی سنووری ئێسته‌ی چینی كوشتووه و ژماره‌ی كوژراوانیش گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن كه‌س.
له ساڵی 1200 ژماره‌ی دانیشتووانی چین به 120 ملیۆن كه‌س خه‌ملێنراون، سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی ئاماری 1393 ئه‌و ژماره‌یه به‌هۆی په‌تای تاعوونه‌وه ته‌نیا 65 ملیۆن كه‌سی لێ ماوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی تریش به‌هۆی تاعوون و برسیه‌تییه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، به‌وهۆیه‌وه‌یش ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌تی چین له بنه‌ماڵه‌ی یوانه‌وه بۆ مینگ گوازراوه‌ته‌وه.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوو به ڕوونی په‌كین باس له دروستكردنه‌وه‌ی ڕێی ئاوریشمی ده‌كات، كه ته‌واوی ئاسیا و ئه‌وروپا به چین ده‌به‌ستێته‌وه، به ئامانجی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، به‌ڵام له سه‌رده‌می زوو كه ئه‌و ڕێیه بوونی هه‌بوو، تاكه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرایی تاعوون بوو به جیهان، كاروانه بازرگانییه‌كان كاتێك له چین ده‌گه‌ڕانه‌وه، به‌و په‌تایه‌وه ده‌گه‌یشتنه وڵاته جیا جیاكانی ناوچه‌كه و په‌تاكه‌یان لێ بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌مشێوه‌یه په‌تاكه ده‌كه‌وته دروێنه‌كردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كان و زۆرینه‌ی ڕه‌هایان به‌وهۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌دا.
به گوێره‌ی داتا و زانیارییه‌كان زیاتر له 300 هۆزی ناوچه جیا جیاكان له ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه تا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گیانیان له ده‌ست داوه، دوای ته‌واوبوونی په‌تاكه كیشوه‌ری ئاسیا به كیشوه‌رێكی چۆڵه‌وانی و دوور له بوونی مرۆڤ ناوده‌برا، چونكه له چاو ڕووبه‌ره‌كه‌ی كه‌مترین خه‌ڵكی به‌سه‌ره‌وه مابوو.
ئیبن وه‌ردی نووسه‌ری سووری كه له 1348 به‌هۆی په‌تاكه‌وه مردووه، به‌ر له تووشبوونی به مه‌رگی ڕه‌ش نووسیویه‌تی، په‌تاكه له چینه‌وه هاتووه و بازرگانه‌كان بۆ هیند و قه‌وقاز و ده‌ریای قه‌زوین و ناوچه‌ی فارسه‌كان و ده‌ریای ناوه‌ڕاستی گوازراوه‌ته‌وه.
له ساڵی 1335 به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه ئه‌بو سه‌عیدی حاكمی مه‌غۆله‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌وهۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا و ئه‌مه‌یش به سه‌ره‌تای حوكمی مه‌غۆل له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌واوی دنیا ناوده‌برێ، چونكه دواتر حاكمی مه‌غۆل له دوورگه‌ی كریمایش به‌هۆی داواكردنی هێزی پشتیوانی ئه‌و په‌تایه‌ی گه‌یانده ئه‌وروپا، به‌مشێوه‌یه ڕیزه‌كانی سوپای مه‌غۆلی له ناوچه‌كه هه‌ڵوه‌راند.
له 1339 ڕێی ئاوریشم له جیاتی ئه‌وه‌ی به شاده‌ماری بازرگانی جیهان و سێ كیشوه‌ری ناوچه‌كه ناوببرێ، ناوی بۆ ڕێی مه‌رگی ڕه‌ش گۆڕدرا و له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه به‌و ناوه باسی لێوه ده‌كرا، ئه‌مه‌یش له ناوچه شوێنه‌وارییه‌كی ئیسیك كول كه ده‌ریاچه‌یه‌كه و كه‌وتووه‌ته قیرغیزستانه‌وه به ڕوونی له‌سه‌ر به‌رده‌كان نه‌خشێنراوه و دۆزراوه‌ته‌وه.
به گشتی
مه‌رگی ڕه‌ش زیاتر له 70%ی خه‌ڵكی ئاسیای ڕووبه‌ری مه‌رگ كرده‌وه و كیشوه‌ره‌كه‌ی به ته‌واوی داپۆشی، تا دواتر له ئه‌وروپا چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌تایه و دواخستنی مه‌رگی تووشبووان دۆزرایه‌وه و توانرا مرۆڤایه‌تی له له‌ناوچوونێكی 100% ڕزگار بكرێت.