وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا واز له ڕێككه‌وتنه ناوكییه‌كه بێنن، ئه‌وا ده‌رگه‌ی دۆزه‌خ به‌ڕووی خۆیاندا ده‌كه‌نه‌وه و ئێمه به‌هیچ جۆرێك له‌و ڕێككه‌وتنه ناكشێینه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م (21ی ئاب) محه‌مه‌د جه‌واز زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له گوتارێكدا له په‌یمانگه‌ی ستۆكهۆڵم بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاشتی گوتی: ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ڕێككه‌وتنی ناوكی ناكشێینه‌وه، چونكه ڕێككه‌وتنێكی گونجاوه، وازهێنانیش لێی واته كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی دۆزه‌خ و دوای ئێمه هه‌موو كارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌كه‌ین، چونكه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه چاوه‌ڕواننه‌كراو بوون.
زه‌ریف ده‌ڵێ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش ئاشكرا بكه‌م، ڕه‌فتاری چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌لایه‌ن ئێمه و ئه‌مه‌ریكاوه، دۆخی گه‌ره‌لاوژه‌یی و ناسه‌قامگیری به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ و سه‌رۆك تره‌مپ ناتوانێ كۆمه‌ڵێ كاری چاوه‌ڕواننه‌كراو بكات، به‌ڵام داواش له‌و وڵاته‌ی دژی كاره‌كانی كردووه، كاری چاوه‌ڕوانكراو بكه‌ن.
ئه‌م گوتاره له‌پای چاوپێكه‌وتنێكی مایك پۆپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو كه دوێنێ سێشه‌م بۆ "ئێم ئێس ئێن بی سی" دابووی و گوتی: ئه‌مه‌ریكا قه‌باره‌ی نزیكی دوو ملیار و حه‌وت سه‌د ملۆن به‌رمیله ناوتی له‌ناو هاوكێشه‌كانی خۆیدا سڕیوه‌ته‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ش له چوارچێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانه بۆ سه‌ر ئێران.
وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كان گومانیان هه‌یه وڵاته‌كه‌یان بتوانێ به ته‌نیا ئه‌و بڕیاره گرانانه بدات، پۆپیۆ ده‌ڵێ، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وپه‌رٍی متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه بواتێ له ستراتیجییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م رووحانی له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئێران به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی حكوومه‌ت به‌پێی رۆزنامه‌ی ئێران، وریایی دا به‌وه‌ی به‌سفركردنی هه‌ناردنی نه‌وتی ئێران ئاسایشی رێڕه‌وی ئاوی له كه‌نداو ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و گوتی هێزه‌كانی جیهانی باش ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌مارۆی ته‌واو بخرێته سه‌ر هه‌ناردنی نه‌وتی ئێران و هه‌ناردنی به‌سفر بكرێت، ناكرێت رێڕه‌وی ئاوی له كه‌نداو به هاوشێوه‌ی پێشوو له ئاسایش‌دا بێت، چونكه گوشاری تاكلایه‌نه بۆ سه‌ر ئێران ئاسایش له ناوچه‌كه و دنیا مسۆگه‌ر ناكات.
سه‌رۆكی ئێران سزاكانی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به تیرۆر ناوبرد كه هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی ئێران له منداڵ و ژن و پیاو ده‌كاته ئامانج و دووپاتی كرده‌وه كه ئێران خۆراگره له به‌رانبه‌ر گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێسته ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هێزێكی ناپابه‌ند به رێككه‌وتننه‌كان تووشی دابڕانی نێوده‌وڵه‌تی بووه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به سزاكانی سه‌ر ئێران كرد و یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرداری بۆ كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له نێوان تاران و هێزه جیهانییه‌كان كرد. له مانگی ئایاریش به ته‌واوی ئه‌و لێخۆشبوونه‌ی بۆ سه‌ر خامی ئێرانی لابردن و به ته‌واوی هه‌موو هه‌نارده‌یه‌كی ئه‌و وڵته‌ی قه‌ده‌غه كرد.
تا دێ، پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاڵۆزتر ده‌بێ، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، هه‌وراز و نشێوی زۆری تێدایه و به ڕوونی دیار نییه، ئایا به‌ڕاست ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ دۆخێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئێران دروست بكات یان ته‌نیا كات ده‌كوژێ بۆ ئه‌وه‌ی بگات به كۆمه‌ڵێ ئامانجی ئابووری؟ جارێ له ڕووی ئابوورییه‌وه، ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی، ئه‌وه‌نده‌ی تر ته‌پاندوویه‌تی و دۆخی ژیان له‌و وڵاته‌دا به‌ته‌واوی ناهه‌موار بووه، زۆرینه‌ی هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له لێدوانێ پێشتریشدا، مانگی ڕابردوو مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جارێكی تر داوای له وڵاتانی دنیا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بن له چاودێریكردنی به‌نده‌ری هورموزی ستراتیجی تا له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێران ڕزگاری بێت و نه‌شیه‌ڵن له‌وێوه به قاچاخ هیچ بازرگانییه‌ك بكه‌ن.
وێڕای هه‌موو گله‌ییه‌كانی له ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و سستیی دنیا له هاوكاریكردنیان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران، پێی وا بوو سزاكانی ئه‌وان به‌سه‌ر تارانیان سه‌پاندووه، سه‌ركه‌وتوو بووه و ڕێژه‌ی فرۆشی نه‌وتی وڵاته‌كه 95%ی كۆتایی هاتووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه سیسته‌می مه‌لاكانی ئێران نه‌توانن چیتر هاوكاریی میلیشیا و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بكه‌ن كه سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یان تێك داوه.
له چاوپێكه‌وتنه نوێیه‌كه‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی، توانیومانه دوو ملیۆن و حه‌وت سه‌د ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئێران له بازاڕه‌كاندا نه‌هێڵین و له‌و سامانه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌ڵمه‌ته تیرۆریستییه‌كه‌ی له دنیادا ده‌یكه‌ن ڕابگرین و من دڵنیام ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه به‌رده‌وام بین.
ئه‌مه‌ی ئێران تا ئێسته‌ش وه‌ك ئومێد ماوییه‌تی و هه‌وڵی بۆ ده‌دا ئه‌وه‌یه، هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وروپا نه‌كه‌وێته ژێر باری ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه و هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه كار بكات كه ئه‌وان به ئێرانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.