سەنا بەرزنجی گۆرانیبێژى لاوى ناودارى كورد، بڕیاره بەمزووانە یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی تایبه‌ت به‌خۆى دواى تۆماركردنى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه بڵاو بکاتەوە.
خانمە گۆرانیبێژی ناسراو "سەنا بەرزنجی" لە پێگه‌ى فەرمی تایبه‌ت به خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕای گەیاندووه، لە 12ی مانگی کانوونی یەکەمى ئه‌مساڵ، یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی تایبه‌ت به‌خۆم بڵاو دەکه‌مه‌وه بە ناوی "ڕاز".
له‌لایه‌كى تر بە پێی ئەو زانیاریانەی کە نەڤید زەردی لە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام له به‌شى ستۆرى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئەلبوومەکەی سەنا لە 12 تراک پێکهاتووە، ئاواز و ئێکستەکانی لەلایەن کەسانی ناودارەوە بەرهەم هاتووە.
هاوكات ھەردی سەلامی پەیامێک ٸاڕاستەی سانا بەرزنجی دەکات و ده‌ڵێت، "ئه‌ستێره‌یه‌كى گه‌ش به‌ڕێگه‌وه‌یه، نه به رووخسار و مكیاژ پشتى به‌ستووه نه به جلوبه‌رگ و نه به‌فشارى سۆشیاڵ میدیا، به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى هاته كایه‌وه، به‌هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و خانمه".
سەنا لە دایک بووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە گوتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێ کرد و توانی هەوادارێکی زۆر بەخۆی ڕابکێشێت.