دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى دووشەم 19ی ئاب، ئەلیسا هونەرمەندی ناودارى لبنانی لە تویتەری تایبەتی خۆی هەواڵی وازهێنانی لە گۆرانی گوتن ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەیشدا كە ئەو ئەلبوومە نوێیەی ئێستە لەبەردەستی دایە و بەمزووانە بڵاوی دەكاتەوە، دەبێتە دوا ئەلبوومی گۆرانییەكانی.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته وه‌ك تاكه هونه‌مه‌ندى كورد لە وەڵامی تویتەکەی گۆرانیبێژی ناودارى لبنانی ئەلیسا دەشنێ موراد دەڵێت، "بڕوادەکەم، هەمان ژینگەی خراپ و ژەهراوی لەڕووی میوزیک و گۆرانیەوە لە کوردستان و عێراقیش هەیە، ڕەنگە خراپتریش".
شایه‌نى باسه ده‌شنێ موڕاد خاوەنی چەندان هەڵوێستی جیاوازى سیاسی و كولتوورى بوێرانە بووە كە مشتومڕی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەدوای خۆیدا هێناوە.
ده‌شنێ له ساڵی 1997 دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕۆشتووه‌ته وڵاتی ھۆڵه‌ندا و له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه له گرووپی سه‌ما بووه، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵیش كاری پێشاندانی مۆدێلی كردووه، بۆ یه‌كه‌م جار له به‌رنامه‌ی بێ كۆنترۆڵی كوردستان تیڤیدا به ڕه‌سمی له بواری ڕاگه‌یاندندا ده‌ركه‌وت، دواییش له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانی "ده‌شنێ شۆ" و "كۆڕه‌ك ستار" ی كه‌ناڵی كۆڕه‌ك تیڤییه‌وه درێژه به‌كاری ڕاگه‌یاندنه‌كانی دا، گۆرانی "ھێلا ھۆپ" سه‌ره‌تای كاری ھونه‌ریی بوو، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتی بۆ دنیای هونه‌ری به هاوكاری هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناوداری كورده‌وه بوو، ده‌شنێ پێشووتریش یه‌كێك بوو له قوتابییه‌كانی، به‌ڵام له‌دوای به‌ناوبانگبوونی به‌بێ هۆكار وازی له هه‌ڵكه‌وت زاهیر هێنا، وه‌ك له میدیاكان باسكرا بوو ئه‌وكات.