به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كردووه له شارۆكه‌ى خانه‌قین به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆمار كراوه كه گه‌یشتووه‌ته 49 پله.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ی ئاب، پله‌كانی گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و له "شارۆكه‌ی خانه‌قین و ناوچه‌ی مه‌یدان به‌رزترین پله تۆمار كراوه كه 49 پله‌ی سیلیزى بووه و دوای ئه‌ویش كه‌لار و مه‌یدان و خورماتوو بووه كه 45 پله‌ی تۆمار كردووه".
كه‌شناسی ده‌ڵێت، "له شاره‌كانی هه‌ولێر 41 پله، سلێمانی 40 پله، هه‌ڵه‌بجه 43 و دهۆك 40 و كه‌ركووك 44 پله تۆمار كراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌یشدا كه له حاجی ئۆمه‌ران پله‌كانی گه‌رما نزمترینی تۆمار كردووه كه 32 پله بووه و له ئه‌مڕۆدا فێنكترین ناوچه‌ی هه‌رێم بووه.