به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ئه‌نجامی كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، ئاسمانی كوردستان له هه‌ولێر ئاسمان له‌كاتی به‌یانی هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له زۆربه‌ی ناوچه‌كان پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ری نمه‌بارانیش له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ به درێژایی كاته‌كان و ئه‌گه‌ری نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا هه‌یه، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بێته نیمچه هه‌ور. له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ كات و ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ ساماڵ. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14 پله‌ی سیلیزی و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.