زانایان پێشنیازی چه‌ند رێگه‌یه‌كی ئاسان ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆی چاره‌سه‌ركردنی خه‌مۆكی و ده‌رچوون له‌و دۆخه ناهه‌مواره ده‌روونییه، به‌ڵام تووشبوون به ئاستێكی توندی ئه‌و نه‌خۆشییه بێگومان پێویستی به سه‌ردانكردنی پزیشكی پسپۆڕ هه‌یه و ئه‌م چاره‌سه‌ره ئاسانانه ته‌نیا بۆ خه‌مۆكیی زستانه‌یه، كه یه‌كێكه له جۆره ئاسایییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ساڵانه زیاد له 10 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و خه‌مۆكیی زستانه‌یه ده‌بن و ئه‌م چوار خاڵه‌ی خواره‌وه‌ش چاره‌سه‌رێكی ئاسان و كاریگه‌ره بۆیان:
یه‌كه‌م- زیادكردنی چالاكییه‌كانی رۆژانه: زانایان پێشنیازی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له وه‌رزی زستاندا خه‌ڵك زیاتر به پێ بڕۆن و ده‌ست بكه‌ن به ئه‌نجامدانی راهێنانه وه‌رزشییه‌كان.
دووه‌م- په‌راوه‌كردنی خوازراوترین ئاره‌زوو: به ته‌نیا جێبه‌جێكردن و په‌راوه‌كردنی ئاره‌زووه‌كان نابێته هۆی رزگاربوون له خه‌مۆكی، به‌ڵكو پێویسته هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بیركردنه‌وه و لایه‌نی ده‌روونیشتان رێك بخه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو تێڕوانینه نه‌رێنی و بیرۆكه ره‌شبینانه‌كان له بیر خۆتان ببه‌نه‌وه له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و ئاره‌زووانه‌تاندا.
سێیه‌م- خۆدانه به‌ر هه‌تاو: یه‌كێك له هۆیه سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوون به خه‌مۆكیی زستانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وا و نه‌مانی خۆره‌تاو له‌و وه‌رزه‌دا، بۆیه زانایان پێشنیازی ئه‌وه ده‌كه‌ن، له‌و رۆژانه‌ی كه هه‌تاو به ده‌ره‌وه‌یه، ئه‌وا بچنه ده‌ره‌وه و خۆتان بده‌نه به‌ر تیشكه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی لێی سوودمه‌ند بن و تووشی خه‌مۆكی نه‌بن.
چواره‌م- خواردنی به‌تام: خواردنی میوه جۆراوجۆره‌كان، چه‌ره‌زات و شوكڵاته، چاره‌سه‌رێكی به‌سووده بۆ رزگاربوون له باره ناخۆشه ده‌روونییه‌كان، به‌ڵام پێویسته به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو بیانخۆن، چونكه ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆیی تێدا بكرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوون به قه‌ڵه‌وی هه‌یه و ئه‌مه‌ش هه‌ر ره‌نگه به‌ره‌و دڵته‌نگی و خه‌مۆكی سه‌ربكێشێت.