هه‌رچه‌نده دوێنى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له سلێمانى به‌رێوه‌چوو، به‌ڵام هیچ ئه‌ندامێكى باڵى بنه‌ماڵه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون، له‌كاتێكدا پێشتر جیا له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسیی بافڵ تاڵه‌بانى و چه‌ند كه‌سێكی تریش وه‌ك نوێنه‌رى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به‌شداریان ده‌كرد.
له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنى شه‌وى مه‌كته‌بى سیاسیی چه‌ند پرسێك تاوتوێ كراوه، هه‌رچه‌نده له راگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه كرابوو كه پرسى كه‌ركووك و كۆنگره تاوتوێ كراوه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ به‌ستنى كۆنگره دیارى نه‌كرا و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى بۆ ئه‌و پرسه راسپێردرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ناو یه‌كێتى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به بڕیارى بافڵ تاڵه‌بانى ڕێ نه‌دراوه كه نوێنه‌رى بنه‌ماڵه‌ى مام جه‌لال به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى به‌شدارى بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، مه‌رجى ئه‌وان بووه كه ده‌بێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه واده‌ى به‌ستنى كۆنگره دیار بكرێ و كۆسره‌ت ره‌سووڵ ڕه‌تى كردووه‌ته‌وه.
هاوكات به‌پێى وێنه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه كه له‌میدیاكانى یه‌كێتى بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه ژماره‌یه‌كى كه‌م ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی به‌شدارن له‌و كۆبوونه‌وه‌ى دوێنى شه‌و.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه گوتى، ئه‌گه‌ر پرسى كۆنگره یه‌كلا نه‌بێته‌وه ئه‌وه باڵى تاڵه‌بانى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى شه‌مووى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیش ناكه‌ن.
پرسى كۆنگره كێشه‌یه‌كى تر‌ى نێو باڵه‌كانى یه‌كێتییه و پێوه‌ى گیرۆده بوون، بۆیه پێده‌چێ ئه‌و حزبه نه‌توانێ به ئاسانى كۆنگره بكات.