مێشكی مرۆڤ %60 له چه‌ورى پێكدێت، ئۆمێگا 3 ڤیتامین B و پرۆتینی زۆر له
خۆراكه‌كان ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی فشار له‌سه‌ر مێشك و سه‌ره‌نجام مه‌زاجی مرۆڤ خۆش ده‌كات و دڵخۆشی به‌دواوه دێت.
ئه‌مانه هه‌ندێكن له‌و خۆراكانه‌ن كه مه‌زاج باشتر ده‌كه‌ن و كار له مێشك ده‌كه‌ن و رێ له خه‌مۆكى ده‌گرن:
یه‌كه‌م: ماسى سه‌له‌موون، یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمێگا 3 ماسى سه‌له‌مونه كه مێشك پێویستى به‌م خۆراكه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌ندروستى بمێنێته‌وه، زۆركات به چه‌ورى ماسى ناوده‌برێت. برێكى باش ئۆمێگا 3 له جۆره‌كانى تری ماسى هه‌یه وه‌كو سه‌ردین و توونه. پێویسته هه‌فته‌ى دووجار ئه‌م ماسیانه بخورێت، بۆئه‌وه‌ى بڕى پێویستى ئۆمێگا 3 به مێشك بگات و مه‌زاج باشتر بكات.
دووه‌م: باوى، ئه‌گه‌ر كه‌سێكى رووه‌كى بیت باشتره بۆ ده‌ستكه‌وتنى ئۆمێگا3 باوى بخۆیت. ده‌توانرێت رۆژانه بڕێكى كه‌م باوى بخۆیت، به‌مشێوه‌یه خه‌مۆكى كه‌م ده‌كاته‌وه، زۆر جۆرى تری چه‌ره‌زات هه‌یه به‌هه‌مانشێوه باشه بۆ مێشك وه‌كو گازۆ و گوێز و تۆوى كه‌تان كه سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ئۆمێگا 3ن.
سێیه‌م: هێلكه، سپێنه و زه‌ردێنه‌ى هێلكه وه‌كو یه‌ك باشن بۆ به‌هێزكردنى مێشك و باشتركردنى مه‌زاج. بڕێكى باش پرۆتین به له‌ش ده‌ده‌ن و یارمه‌تى به‌رهه‌مهێنانى هۆرمۆنى دڵخۆشى ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها بڕێكى باش ڤیتامین B و ئۆمێگا3ی تێدایه به‌تایبه‌تى له زهردێنهكهیدا كه مه‌زاج باشتر ده‌كات. ده‌توانرێت به كوڵاوى یان به برژاوى سوودى لێ وه‌ربگیرێت.
چواره‌م: خۆراكه ترشێنراوهكان، شاره‌زایانى ته‌ندروستى ده‌ڵێن به‌كارهێنانى خۆراكه ترشێنراوهكان وه‌كو كهلهرمى ترش و ماست باشه بۆ میزاج، چونكه به‌هۆى ترشاندنیانهوه بڕێكى زۆر به‌كتریاى سوودبهخشىان تێدایه و به نێو جه‌سته بڵاو ده‌بنه‌وه.